• کاربەدەستی حیزبوڵڵا: ئامانجی کۆبوونەوەی ڕیاز داکۆکی کردن لە ئەمریکا لەهەمبەر بەرەی موقاومەیە

بەرپرسێکی حیزبوڵڵای لوبنان پێداگری کرد : ئامانج لە کۆبوونەوەی داهاتووی چەند وڵاتی عەرەبی - ئیسلامی لە عەرەبستان داکۆکی کردن لە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەرەوڕووبونەوە لەگەڵ ئێران، سوریا و موقاومەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی  ڕادیۆ تەلەفزیۆن، شێخ عەلی دەعمووش ، جێگری سەروکی ئەنجومەنی  بەڕێوەبەرایەتی حیزبوڵڵای لوبنان  دوێنێ لە خوتبەکانی نوێژی هەینی وتی  : ئامانجی کۆبوونەوەی ڕیاز  یارمەتی وەرگرتنی  عەرەبستان لە ئەمریکا بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ میحوەری  موقاومە،  داکۆکی ئەمریکا لە ڕژێمی ڕووخاوی سعود و پێداگری  لەسەر میحوەری بوونی ئەم ڕژێمە لە ناوچەیە  .

شێخ دعموش  پێداگری  کرد  :  ئەم ڕیزبەندیانە  ، بەسیج بوون و یارمەتی وەرگرتنە لە ئەمریکا  هیچ سوودێکی بۆ عەرەبستان نابێت  .

ترەمپ ئەمڕۆ  شەممە گەیشتە ڕیاز  .

جێگری  سەرۆکی  ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی  حیزبوڵڵا سەبارەت بە ڕەوشی ناوخۆیی لوبنانیش  وتی  : سەرباری شەڕ، قەیران و گرفتەکانی  ناوچە و مەترسیگەلێک کە لوبنانیان  گرتۆتەوە، سەقامی ئەم وڵاتە بۆ حیزبوڵڵا  بنەما و بناغەیە .

 

ئادار 20, 2017 18:33 Asia/Tehran
بۆچوونت