کارناسی کوێتی وێڕای ڕەخنە گرتنی توند لە سیاسەتەکانی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ زێدەخوازییەکانی دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا وتی : ئەم ئەنجومەنە، بەرژەوەندی گەلەکانی بۆ بەدیهاتنی خواستەکانی واشینگتۆن حەڕاج کردووە.

ناسر عەبدولی  چالاکی سیاسی کوێتی  ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا وێڕای ئاماژەدان بە سەفەری ترەمپ بۆ ڕیاز  و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ سەرۆکانی هەندێ  وڵاتی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس وتی : ئەندامانی ئەنجومەنەکە بڕیارە لە ماوەی چوارساڵی داهاتوو هەزار میلیار دولار لەسەرمایەی گەلانی خۆیان بە بیانووی  کڕینی چەک  و  کاروباری دیکە  بدەنە دەوڵەتی دوناڵد ترەمپ  .

عەبدولی  وتی : خاڵی سەیروسەمەرە  ئەمەیە کە هاوکات لەگەڵ سەفەری  ترەمپ  بۆ ناوچە ڕەوشەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بۆ نیزیکتر بوونی پێوەندی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەستەبەر دەبێت و ئەم هاوپەیمانییە خەریکە وەڕێ دەخرێت.

ئەم کارناسە باڵایەی پرسەکانی سیاسی  وتی  : ترەمپ  لەسەفەر بۆ عەرەبستان هەوڵ دەدات  کە  پەیمانی  یساسی نوێ وەڕێ بخات هەتا گەڵاڵەکانیان جێبەجێ بکەن.

ترەمپ ئەمڕۆ لە یەکەمین سەفەری دەرەوەیی خۆی  گەیشتە ڕیاز .

ئادار 20, 2017 18:49 Asia/Tehran
بۆچوونت