لێژنەی هەماهەنگ کەری ڕێپێوانەکانی یەمەن باسی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی ناڕازیانەی خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سەفەری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عەرەبستانی کرد.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند:  لە ئەمڕۆوە سەفەری ترەمپ و شاندی هاوڕێی بۆ عەرەبستان ، ئیسرائیل، فەلەستین و هەروەها ئیتالیا و بەلژیک دەست پێ دەکرێت.

سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە لە کۆبوونەوەیەک دا بە ئامادەبوونی  سەرۆکانی چەند وڵاتی عەرەبی لە ڕیاز بەشداری بکات  .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لیژنەی هەماهەنگ  کەری ڕێپێوانەکانی یەمەن ڕایگەیاند : خەڵکی یەمەن  بەمەبەستی ئیدانە کردنی سەفەری ترەمپ  بە عەرەبستان ئەمڕو شەممە بە کۆبوونەوە لە مەیدانی سەبعینی  سەنعا، خۆپیشاندان دەکەن.

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن بە ئاماژەدان  بە سەرلێشێواوی ترەمپ لە سیاسەتی دەرەوەیی وتیشی :  هەڵس و کەوتی  ناوبراو نیشانەی  هەوڵدان بۆسەرپۆش دانان لەسەر ڕیسواییەکان و هەڵەکانی ناوخۆیی و دەرەوەیی خۆیەتی.

نوێنەرانی پارتەکانی لوبنانیش ڕۆژی  پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا لە بنکەی  بزووتنەوەی ئومەت لە بەیرووتی پێتەختی  لوبنان  بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی عەرەبی - ئەمریکی  لە ڕیاز ڕایانگەیاند : ئەمریکا هەوڵ دەدات  بە بیانووی لێک گەییننامەی ئابووری و سەربازی، میلیاردان دولار لە وڵاتانی عەرەبی  دەڤەری  کەنداوی فارس بەتایبەتی عەرەبستان  بەدەست بێنێ و بەرەیەک لەبەرانبەر  کۆماری ئیسلامیی ئێران  کە لاگری خۆڕاگری لە بەرابەر ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆریستانی تەکفیرییە، پێک بێنێ .

ئادار 20, 2017 18:50 Asia/Tehran
بۆچوونت