کاربەدەستێکی پێشووی وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پنتاگون دانی نا بەوەدا کە ئێران دژبە تیرۆریزم لە ناوچەکەدا خەبات دەکات .

ژنراڵ " ڕابرت جی گارد" یارێدەری پێشووی وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە کاروباری ئەمنیەتی نێودەوڵەتی ، ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا خوازیاری هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێڕان لە دژی توندڕەویی خوازی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین  بوو. ئەم کاربەدەستە پێشووەی وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا وتی: بەرنامەی موشەکی کۆماری ئیسلامی ئێڕان هیچ هەڕەشەیەک بۆ ئاشتی وپاوەجیی نێودەوڵەتی نیە . ڕابرت جی گاردوتی: هەرچەشنە هەوڵی کونگرە بۆ پێوەندی دانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی بە ترۆریسم، لەدژی ئەمنیەتی نیشتمانی ئەمریکا دەبێت. سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی شەوی یەکشەممە لە سەر دوشەممە بە مەبەستی تەمێ کردنی ترۆریستە تەکفیریەکان لە سووریا ، بنکەی فەرماندەیی وناوەندی کۆبوونەوە وپشتیوانی ترۆریستە تەکفیریەکان لە ناوچەی دەیرۆزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریایان بە چەند موشەکی نیوان بڕی زەوی بۆ زەوی دایە بەردەسڕێژ. دوابە دوای جەنایەتی ترۆریستی حەوتەمی ژوئەن لە تاران کە بووە هۆی شەهید کرانی هەژدە کەس وبریندار بوونی ژمارەیەک لە خەڵکی زۆڵم لێکراو و ڕۆژووە وان لە ئێران ، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند بوو ڕژانی هیچ خوێنێک بێ وەڵام ناهێڵێتەوە.

Jun 19, 2017 17:18 Asia/Tehran
بۆچوونت