وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمیانەی سەفەر بۆ موریتانی لەگەڵ سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەرەی پەیوەندی دوو قۆڵیی و گۆڕانکاریە ناوچەیەکان وتووێژی کرد .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەمەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە لەدیدار لەگەڵ محەممەد وەلەد عەبدولعەزیز سەرۆک کۆماری موریتانی لەمەڕ ڕێگاکانی پەرەپێدان و پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگشت بوارە سیاسی وئابوورییەکان وگۆڕانکارییە ناوچەییەکان وتووێژی کرد.

محەممەد جەوادی زەریف و محەممەد عەبدولعەزیز هەروەها لەو دیدارەدا جەختیان کرد لەسەر چارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکیی نێوان وڵاتان لەڕێی وتووێژەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لەدیدار لەگەڵ ئیسێلکۆ وەلەد بیه، وەزیری دەرەوەی موریتانی بەئاماژە بە هەڵوێستە سەربەخۆکانی موریتانی لەکۆمەڵگا نێودەوڵەتییەکان، وتی: ئێران ئامادەیە هەموو ڕێککەوتنەکانی ڕابردووی نێوان دوو وڵات جێ بەجێ بکاو ڕێککەوتنگەلی نوێ شێلگیرانە پێوشوێن بگرێ.

وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات  سەبارەت بە پەرەی هاوکارییە بانکییەکان وهاندانی کەرتی تایبەت بۆ چالاکی لەبواری کانگا، وزە، کشت و کاڵ و ئاوژیی و ماسییەکانیش، وتووێژیان کرد.

ڕاوێژکاری لەبارەی پرسە ناوچەییەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەویی خوازی و هاوکاری بەکردەوەو هزریی ، لەتەوەرەکانی دیکەی وتووێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و موریتانی بوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەدواقۆناخی سەفەرەکەی بۆ باکووری ئەفریقا، موریتانی بەرەو تونس جێهێشت.

زەریف سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لەسەرووی شاندێکدا گەیشتە ئەلجەزاییر و پاش دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە موریتانی.

پەرەی پەیوەندییەکان و ڕاوێژکاری لەبارەی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بۆ وێنە، سوریا و پرسەکانی کەنداوی فارس لە ئامانجەکانی ئەو سەفەرە ڕاگەیێندراوە.

 

Jun 19, 2017 19:28 Asia/Tehran
بۆچوونت