دەوڵەتی قەتەر سکاڵای خۆی لە عەرەبستانی سەعوودیا بەحرەین میسرو ئیمارات کە وڵاتەکەیان بە تاوانی پاڵپشتی لە تیرۆریزم گەمارۆی ئابووری و ڕامیاریی کردوە بەڕێکردە ڕێکخراوی نەتەوەکان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، محەممەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی ، وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دوونامەی جیا جیا ، سکاڵای ئەم وڵاتە ی بەهۆی گەمارۆی ئابووری وسیاسی لەلایەن دراوسێکانیەوە بە ئانتۆنیو گوترش ،سکرتێری گشتیی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وزید بن ڕەعد ئەلحسێن کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئەم ڕیکخراوەیە گەیاند . سیف بن ئەحمەد ئالی سانی ، بەڕێوە بەری زانیاری گەیاندنی دەوڵەتی قەتەریش بە ڕەخنە گرتن لە میسر ، عەرەبستان ، ئیمارات وبەحرەین ، وتی: ئەم وڵاتانە بە وەڕێ خستنی کەمپینی پڕۆپاگەندەیی لەدژی قەتەر لەدووی خراپ کردنی ڕواڵەتی دۆحەن. عەرەبستان ، میسر ، ئیمارات وبەحرەین پێنجەمی ژوئەن وێڕای تاوانبار کردنی قەتەر بە پشتیوانی کردن لە ترۆریسم ، پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ ئەم وڵاتە پچڕاندووە.

 

Jun 19, 2017 19:47 Asia/Tehran
بۆچوونت