سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا شاری "رسافە"ی باشووری ڕەقەی وڵاتەکەیان لەچنگی داگیرکاری ڕێکخراویی تیرۆریستی تەکفیری داعش رزگار کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، میدیاسووریەکان ڕۆژی دوشەممە بە گیڕانەوە کە سەرچاوە مەیدانیەکان ڕایانگەیاند : سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا لە درێژەی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسمی تەکفیری داعش ، سەرەڕای ئازاد کرانی شاری ئەلرسافە ، شارۆچکەی ڕەجم ئەلحرە لە ڕٶژهەڵاتی مساکت ئەلسورە ومەیدان وشارۆچەکەی ئەلسیفانیان لە باشووری ڕەقە پاکتاو کرد. سوپا وهێزە چەکدارەکانی سووریا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ناوچەی زۆرتریان لە باشووری گەورەڕییانی ئاسریا ، ئەلرسافە، ڕەقە پاکتاوکردبوو. هەرلەم حاڵەدا تاقمە چەکدارە ئامادە بووەکان لە غەتە ی ڕۆژهەڵاتی ئەمڕٶ دووشەممە گەڕەکەکانی شاری دەمیشق ودەوروبەری ئەوی یان بە پازدە گوللە هاوەن دایە بەردەسڕێژ کە بەهۆی وێ کەوتنی گوللە هاوەن بەرەو ناوچەی ئەلدخانیە لە رێفی دەمیشق شارومەندیکی سووری کوشت وپێنج کەسی تری بریندار کردن. چەند گوللە هاوەن یش بەرەو گەڕەکەکانی ئەلکباس ، ئەلدویلعە وکشکول لە ڕۆژهەڵاتی پێتە ختی سووریا کەوت کە زیانیان لێ کەوتەوە.

Jun 19, 2017 20:04 Asia/Tehran
بۆچوونت