• بومباران کردنی بنکە وشوینی ترۆریستەکان لە پارێزگەی سینای میسر

هێزی ئاسمانی سوپای میسر بنکە وبارەگای تاقمێک لە ترۆریستەکان لە باکووری پارێزگەی سینای ئەم وڵاتەی بومباران کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەلشەرقولئەوسەت ، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی میسر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند : بومبارانی بنکە وشوێنی ترۆریستەکان بەناوبانگ بە بەیتولموقەدەس  لەدووی هەوڵی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی تەکفیری وجەنایەتکار ئەنجام بووە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سوپای میسر لەدرێژەی ڕاوەدونانی ئەندامانی تەکفیری وجەنایەتکار لە باکووری پارێزگە سینا ، توانی ، سێ کەس لە تەکفیریەکان بکوژێت وبیست وسێ کەس یان دەسگیر بکات. پێشتر پەلاماری تاقمە چەکدارەکان لە ساڵەکانی ئەم دوائیە لە لایەن تاقمی ئەنساری بەیتولوقەدەس سەربە تاقمی ترۆریستی داعش لە ناوچەی سینای باکووری ئەنجامی گرتووە. ئەم تاقمە ترۆریستیە دوای هاوکاری لەگەڵ داعش ، ناوی خۆی گوڕیوە وکردویە بە ولایەت سینا .

Jun 20, 2017 16:47 Asia/Tehran
بۆچوونت