سەربازانی زاێونی لە دژی نوێژخوێنانی فەلەستینی لە بەشە جۆربەجۆرەکانی قودس و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا بەرتەسکی گەلیکی ئەمنیەتیان داسەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، ژماریەەکی زۆر لە هێزە کانی پۆلیس ویەکەکانی گاردی سنووری ئیسرائیل لە بەیانی ڕۆژی سێ شەممە لە بەشە جۆربەجۆرەکانی قودس ومزگەوتی ئەقسا سەقامگری بوونە. پۆلیسی ڕژێمی زاێونی بە دەرکردنی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند تەنیا بە منداڵانی ژێر دوازدە ساڵ وبەپیاوانی سەر چل ساڵ ئیزنی هاتن بۆ مزگەوتی ئەقسا دەدات. بە پیی تەگبیری ئەمنیەتی تایبەتی سوپا وپۆلیسی ڕژێمی ئیسرائیل ، هەمووڕۆژێک سەدان نوێژخوینی فەلەستینی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن و قودسی داگیر کراو بە مەبەستی بەڕێوە بردنی ڕێ وڕەسمەکانی دینی وئائینی خۆیان دەچن بۆ مزگەوتی ئەقسا. مزگەوتی ئەقسا بووە بە شوینی سەربازان وشارۆچکە نشینانی زایونی بۆ لەنار بردنی شوناس وهوویەتی ئیسلامی ومەسیحی بەیتۆلموقەدەس وجێگیر کرانی لەگەڵ نەما وهێمای زاێونی. ئینتفازەی قودس لە یەکەمی ئوکتۆبەری دووهەزارو پازدە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە تەشەنای دەسدرێژی سەربازان وشارۆچکە نشینان بۆ سەرپیرۆزایەتیە ئیسلامیەکانی فەلەستین ولەسەروویانەوە مزگەوتی ئەقسا شکلی گرت.،

Jun 20, 2017 17:04 Asia/Tehran
بۆچوونت