ڕژێمی زاێونی ، دروست کرانی شارۆچکەی زاێونی نشینی نوێ لە ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەنی دەسپێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " بنیامین نتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زاێونی ڕۆژی سێ شەممە لە توئیتری خۆیدا نوسیی: کارەهاوپێوەندەکان بە دروست کرانی شارۆچکەیەکی نوێ لە ئامونا کەپیشتر وادەی دروست کرانی درابوو، ئەنجام بوو. شارۆچکەی نوێ " ئامیچای" بڕیارە نێزیک بە چل بنەماڵەیەک کە لە فڤۆریەی ڕابردوو لە شارۆچکەیەکی نایاسایی چول کران ، لەناوخۆیدا جیی بکاتەوە. زایونیەکان لە پەنجا ساڵ لەمەوبەر ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن یان داگیر کرد. لەم ناوچەیە فرەتر لە چوارسەد هەزار شارۆچکە نشینی زایونی ژیان دەبەنە سەر کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نایاسائیە. هەرلەم حآڵەدا ، ئیدارەی ئاماری ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند کە ژمارەیەک لە یەکە ئاوەدانەکان کە ڕژێمی زایونی لە ساڵی دووهەزاروشازدە لە شارۆچکە زایونی نشینەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی چۆمی ئەردەن دروست کردووە، لەچاو ساڵی پێشووی بەر لە سەتی حەفتا پەرەی هەبووە. ئەم کردەوانەی ڕژێمی زاێونی لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بیست وسێ دێسەمبەری دووهەزارو شازدە بڕیارنامەیەکی لە بارەی مەحکوم کردنی شارۆچکە سازی ڕژێمی زاێونی لە ناوچە فەلەستینیەکان پەسەن کرد.

Jun 20, 2017 17:52 Asia/Tehran
بۆچوونت