نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەن ڕایگەیاند : بیست و شەش تەن یارمەتی پزیشکی ڕۆژی ڕابردوو گەیشتە یەمەن بەڵام ئەم ئاستەی یارمەتی پزیشکی و دەرمانی تەنیا سەتی سی پێداویستی شارومەندنی یەمەنی دابین دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی،  ئەمە لەحاڵێکدایە کە شارومەندانی یەمەنی لەبەر تەشەنای  نەخۆشی وەبا لەم وڵاتە بەرەوڕووی کەمبوونی دەرمان و کەرەستەی پزیشکین و هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردەیی عەرەبستان مۆڵەتی  گەیشتنی یارمەتی مرۆیی بە یەمەن نادات.

عەرەبستانی سعودی  هاوڕێ لەگەڵ چەند وڵاتی تر دەستی داوەتە  دەست درێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لە کارکشاوەییەمەن بۆ دەسەڵات .

 دەست درێژکارییەک کە تائێستا ئەنجامێکی جگە لە کوشتنی زۆرتر لە دوازدە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان کەسی دیکە و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەن و ڕووخانی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتەی نەبووە.

Jun 20, 2017 18:29 Asia/Tehran
بۆچوونت