جێگری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له‌ لوبنان جه‌ختی کرد که‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ سه‌ڵماندنی که‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ سووریا و عێراق سه‌رکه‌وتووه‌.

به‌ پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌لاح فه‌حس، جێگری بزوتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ل له‌ لوبنان به‌ ئاژانسی مێهر ڕایگه‌یاند که‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ سه‌ڵماندنی که‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ سووریا و ئێراق سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ ئیسڕائیل وتی: هه‌موو ئامانجی به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ناو بردنی ئیسڕائیله‌، ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل نه‌ده‌بوو به‌ره‌ی خۆڕاگری دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌م به‌ره‌یه‌ تاکوو کۆتایی هه‌تان به‌م ڕژیمه‌ له‌ سه‌ر پێ ده‌مێنێت و ئیسڕائیل ناتوانێت هیچێک بکات. ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری دروست نه‌ده‌بوو ئیسڕائیل ئێسته‌ وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که‌یشی داگیر کردبوو. به‌ره‌ی خۆڕاگری هه‌موو پیلانه‌کانی ئه‌م ڕژیمه‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه‌.

ئه‌م که‌سایه‌تییه‌ لوبنانییه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی:  له‌ ئێستادا ئێوه‌ ده‌بینن که‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ وڵاتێکی وه‌ک سووریا سه‌رکه‌وتوو بوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌مانه‌یه‌ بۆ وڵاتانی دیکه‌ش بڕوات، گومانی تێدا نییه‌ که‌ ده‌توانین به‌ره‌یه‌کی خۆڕاگری له‌ ژێر ناوی «الحشد الاسلامی» دروست بکه‌ین، وه‌ک چۆن سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئاماژه‌ی پێدا.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: له‌ ئێستادا به‌ره‌یه‌کی ئه‌مریکایی - ئیسڕائیلی له‌ دوای ئه‌وه‌ن که‌ هێڵی نێوان به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ سووریا و عێراق بپچڕێنن، به‌ڵام ئه‌وان له‌م ئامانجه‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون و ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ئه‌م به‌ره‌یه‌ زیاتر سه‌ر ده‌که‌وێت. داگیر کردنی سووریا و عێراقیش بۆ ئه‌م ئامانجه‌ بوو، لایان وابوو داعش ده‌توانی ئه‌م هێڵه‌ بپچڕێنێت. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌م بابه‌ته‌ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ له‌ناو بردنی سووریا وڵاتی ئێران لاواز بکه‌ن و به‌ره‌و له‌ناو بوون بیبه‌ن، به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌ سه‌ر ناگرێت.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی ئێران له‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ وتی: له‌ ئێستادا ئێران گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م داگیرکارییه‌کانی ئیسڕائیله‌ بۆیه‌ ده‌یانوێت هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران لاواز بکه‌ن. ئێران به‌ردوام له چینی هه‌ژار و سته‌ملێکراوی ناوچه‌که‌ پشتیوانی کردووه‌ و سپاسی ئه‌م پشتیوانییه‌ مه‌زنه‌ ده‌که‌ین.

Jul 16, 2017 18:00 Asia/Tehran
بۆچوونت