بریندابوونی ژمارێک لە نوێژخوێنانی فەلەستینی بە د ەستی لەشکەریانی ئیسراییلی
لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بە پەلامار بۆسەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە بابولئەسبات لە مزگەوتی ئەقسا لە بەشی کۆنی قودس ، 17 نوێژخوێنیان بریندار کرد .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی رۆژی رابردوو و شەوی رابردوو بە جاران پەلاماریان کردە سەر نوێژخوێنانی فەلەستینی لە بابولئەسبات لە مزگەوتی ئەقسا کە لەم پەلاماردەدا 17 نوێژخوێنی فەلەستینی بریندار بوون .
قودس و مزگەوتی ئەقسا لە دەسپێکی ئینتفازەی قودسەوە لە یەکی ئوکتوبری 2015 گۆڕەپانی تێکهەڵچوون و ئامانجی پەلامارەکانی شارۆچکە نشینان و لەشکەریانی زایۆنیە .
لەم ماوەیەدا نزیکەی 338 فەلەستینی بە دەستی زایۆنیەکان شەهید بوونە .
کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەمیش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینیەکان رایۆری دا ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی پەلاماریان کردەسەر ماڵی فەلەستینیەکان لە شارۆچکەی ئەلخەسەر لە باشوری بەیت لەحم هەڵکەوتوو لە لێواری روژاوای چۆی ئەردەن .
بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە لە کەرتی غەززرەوە ، لە تەقە ودەسڕێژی پاپۆڕە جەنگیەکانی ئەرتەشی ئیراییل بەرەو بەلەمە فەلەستینیەکان لە لێوارەکانی غەززە ، دوو ماسیگر بریندار بوون .
رژێمی زایۆنی لە ساڵی 2007 وە گەمارۆی کەرتی غەززەی توندتر کردووە .