رژێمی زایۆنی لە رۆژی دوشەممەوە کۆمەڵێک مەشقی سەربازیی لە ناوچەی ناسراو بە کالانی غەززە و عەسقەلان دەست پێدەکات . ئەم مەشقانە تا رۆژی چواری چوارشەممە درێژەی دەبێ .

 بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی یەوموسابیع ، وتەبێژی لەشکەریی رژێمی زایۆنی گوتی : ئەرتەش بە نیازی ئەنجامدانی دوو مەشقی سەربازییە کە یەکەمیان لە شاری عەسقەلان و ئەوی دیکە لە ناوچەی کالانی غەززە دەست پێدەبێ . ئەو وتیشی : مەشقی سەربازیی عەسقەلان تا رۆژی چوارشەممە درێژەی دەبێ بەڵام مەشقی سەربازیی کالانی غەززە شەوی دوشەممە لەشەر سێشەممە کۆتایی دێ .

وتەبێژی سەریازیی رژێمی زایۆنی گوتی ئەم مەشقانە لە چوارچێوەی گەڵاڵەی ساڵانەی مەشقە سەربازیەکان و بۆ پاراستنی ئامادەیی جەنگیی دەبێ .

Jul 17, 2017 10:08 Asia/Tehran
بۆچوونت