نوێنەری شێخ عیسا قاسم زانای پایەبەرزی بەحرینی لە ئێران وتی: ڕژێمی ئالی خەلیفە ی بەحرەین هاوپەیمانی ستراتژی ئەمریکا لە ناوچە دێتە ئەژمارو لەژێر پشتیوانی واشنتۆن دایە.

شێخ عەبدوڵلا ئەلدقاق" نوێنەری " شێخ عیسا قاسم "زانای پایەبەرزی بەحرەینی لەئێران ڕۆژی دوشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مێهر بە پیداگری لەسەرئەمە کە ڕژێمی ئالی خەلیفە لەژێر دزەو کونترولی ئەمریکا دایە ولە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە پەێرەوی دەکات ڕایگەیاند : سەرەڕای هەبوونی پێوەندی نێزیک لەنێوان مەنامە وواشنتۆن ، پێوەندی زۆر گوماناوی لە نێوان ئالی خەلیفە وڕژێمی زاێونیش لە ئارادایە . نوێنەری شێخ عیسا قاسم بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عەرەبستان هەمووکات دەورگیڕی نەرینی وخراپ لە گوڕانکاریەکانی ناوچە وبەتایبەت لە بەحرەین بووە وتی: عەرەبستان ، دەسەڵاتدارەتی نیشتمانی بەحرەینی بنپێکردووەو ئالی خەلیفە بە پشتگیری پشتیوانیەکانی ڕژێمی  سەعودی لەدژی خەڵکی بەحرەین جەنایەت دەکات. شێخ ئەلدقاق هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە شێخ عیسا قاسم لەسەردرێژەی ئاشتیانەی ئینقلابی بەحرەین پیداگری دەکات وتی: هاوپێوەند لەگەڵ گوڕانکاریەکانی داهاتوو هەموو مژارەکان بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ڕژێمی ئالی خەلیفە لەسەر میزی شوڕشگیڕانی بەحرەین دەبێت. بەحرەین لە ساڵی دووهەزارو یازدە هەتا ئێستاکە لەگەڵ قەیرانی ناڕەزایەتیە گشتیەکان لە ئەنجامی سیاسەتە ناباو وسەرکوت خوازانەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە ڕووبە ڕوویە.

Jul 17, 2017 16:23 Asia/Tehran
بۆچوونت