لەدرێژەی سووکایەتیی پێکردنی زایۆنییەکان بە پیرۆزایەتییە ئیسلامییەکان، شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی ئەمڕۆ دووشەممە بێ ڕێزیان کرد بە مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، شارۆچکەنشینانی زایۆنی ئەمڕۆ لەچوارچێوەی دوو گرووپ و لەژێر چاودێری سەربازانی رژیمی ئیسرائیل هێرشیان کردەسەر مزگەوتی ئەقسا.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رژیمی زایۆنیستی لەرۆژی هەینیی ڕابردووەوە و پاش ئۆپراسیۆنی شەهادەت خوازانەی سێ گەنجی فەلەستینی، دەرگاکانی ئەو مزگەوتەیان لەڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی داخست و تەنانەت ڕێگەشیان نەدا تێیدا نوێژ بخوێنن و بانگ بدەن.

لەهەمان کاتدا، بێنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی لەنەیارەتی کردن لەگەڵ لێدوانەکانی پۆلیسی ئیسرائیل لەبارەی هەڵچنینی گەیتە ئاسایشییەکانی دەرگاکانی مزگەوتی ئەقسا کە لە ئەنجامی کاردانەوەی توندی کۆمەڵگای جیهانی هاتووەتە ئاراوە، وتی: قەت فەرمانی هەڵچنران ولابرانی ئەو گەیتانە دەرناکات.

نەتانیاهۆ جارێکی دیکە پێی داگرت لەسەر دانرانی کامێراگەلی پێشکەوتە لەدەورووبەری مزگەوتی ئەقساو وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو مزگەوتە بۆ هاتنی بەرفراوانی شارۆچکەنشینانی ئیسرائیلی ئاوەڵا دەکات.

Jul 17, 2017 16:47 Asia/Tehran
بۆچوونت