• عەرەبستان هۆکاری پەرەپێ دانی نەخۆشی کۆلیرا لە یەمەن

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگارێدەری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند : ڕیاز لەدووی ناکارامەیی سەربازی وسیاسی لە دەسدرێژکاری بۆسەر یەمەن، ڕووی هێناوە بو نەخۆشیە درم و په تاکانی وەکوو کۆلیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی هەواڵدەری فارس ، "هیشام شەرەف" وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگارێدەری نیشتمانی یەمەن لە جڤێنێکدا لەبارەی لێکدانەوەی شوێنهاتەکانی پەرەپێ دانی نەخۆشی کۆلیرا لە یەمەن ڕایگەیاند : عەرەبستان دوای ئەوەکە لە بەدی هاتنی ئامانج ومەبەستەکانی لە شەڕە مەیدانی وئابووریەکان ناکارامە مایەوە ونەیتوانی بە داخرانی تێپەڕگەکانی زەوینی ودەریایی وئاسمانی یەمەن یا پچڕاندنی مووچەی کارمەندان دەستکەوتێک بەدەس بهێنێت ، ڕووی هێنایە پەرەپی دانی نەخۆشیە درم  و په تاکانی  وەکوو کۆلیرا. وەزیری دەرەوەی یەمەن لە درێژە دا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وگشت چالاکانی مافی مرۆڤ داوای کرد هەتا کردەوەیەکی جیدی بۆ کۆنترۆڵی کۆلیرا لە یەمەن ودابین کردنی دەرمانەکانی پێویست وزەروری نەخۆشەکان ئەنجام بدەن وبە کردنەوەی فڕگەی نێودەولەتی سەنعا ، بوار بۆ گەیشتنی دەرمان ویارمەتیەکانی پزیشکی ومرۆڤی خۆش بکەن. لەم جڤێنە دا هاوئاهەنگ کەری پایەبەرزی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، نوێنەری بەرنامەی جیهانی خوراک ونوێنەرانی کاروباری ئاوارەکان ، مافی مرۆڤی ڕیکخراوی نەتەوەکان ، خاچی سور ، پزیشکانی بێ سنوور ، یونیسف وژماریەکی تر لە کاربەدەستان ونوێنەرانی ڕێکخراوەکانی جیهانی بەشداربوون. هەتا ئێستاکە سێسەدو سی ودوو هەزارو شەشسەدو پەنجاو هەشت یەمەنی تووشی نەخۆشی کۆلیرا بوونە کە هەزارو حەفتسەدو پەنجاونۆکەسیان مردوون .

Jul 17, 2017 17:41 Asia/Tehran
بۆچوونت