• درێژەی دەستتێوەردانی عەرەبستان لەکاروباری قەتەر

ئەنجومەنی وەزیرانی عەرەبستان ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ کردەی چوار وڵاتی عەرەبی بایکۆتکەری قەتەر دەبێ بەردەوام بکرێ هەتا دۆحە داواکارییەکانیان جێ بەجێ بکات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس، لەو بەیاننامە دەستتێوەردەرانەدا هاتووە؛ تاکاتێک کە قەتەر داواکاریی عەرەبستان، ئیمارات ، بەحرەین ومیسر جێ بەجێ نەکات، زەخت وگوشار و بایکۆت کرانی قەتەر هەروا بەردەوام دەبێت.

دەستتێوەردانی عەرەبستان لەکاروباری ناوخۆی وڵاتان بۆ وێنە، هێرشی سەربازی سەر یەمەن و بایکۆتی قەتەر، پێشێلکرانی ئاشکرای یاساوڕێسا نێودەوڵەتیەکانە.

عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین ومیسر پاش ڕاگەیاندنی پچڕانی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەگەڵ قەتەر، ئەو وڵاتەیان بایکۆت کرد.

ئەو چوار وڵاتە، خوازیاری داخرانی بەتەواوەتی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ ئێران و حیزبوڵای لوبنان و هەڵگیرانی پێگەی سەربازیی تورکیا لە قەتەر بوون کە دۆحە ئەو داواکارییانەی ڕەت کردۆتەوە.

Jul 17, 2017 20:58 Asia/Tehran
بۆچوونت