• کەمپەینی یەمەنییەکان بۆ ئیدانەی جەنایەتەکانی ڕژێمی ئالی سەعوود

ژمارێکی زۆر لە خاوەن بیر و ڕایان و چالاکانی یەمەنیی بواری مێدیا لە تۆڕی جیهانی تویتەردا، کەمپەینێکی نازاڕیەتی دەربڕینیان بەرانبەر بە کردەوە شەڕخوازانەکانی حاکمانی سەعوودی دژ بە گەلی مەزڵوومی یەمەن وەڕێ خستووە و ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە ؛ ڕژێمی سەعوودی جەنایەتکاری جەنگییە.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا؛ لە کاتێکدا کە ٨٤٤ ڕۆژ لە دەسپێکی دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن تێپەڕیوە، ئەم بەکارهێنەرانەی تۆڕی جیهانیی تویتەر بەم هەنگاوە ناڕازییانەیان، شەڕنانەوەکانی ڕژێمی سەعوودیان بە سەرچاوەی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە یەمەن زانیوە و جەختیان کردووە کە پێویستە خێراتر دۆسییەی جەنایەتەکانی ئالی سەعوود لە دادگە نێودەوڵەتییەکاندا بکرێتەوە.

بە وتەی ئەم چالاکە مێدیایانە، فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکایی - عەرەبستانی درێژە دەدەن بە بۆردومان کردنی شارەکان و ناوەندە دەرمانییەکانی یەمەن و ئەوەش بۆتە هۆی تێکشێوانی باری دەروونی شاروومەندان و بەتایبەت منداڵانی یەمەنی.

ئەم بەرکاهێنەرە یەمەنییانە بە خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بەوەی کە هاتوونەتە نێو ئەم کەمپەینەوە، باروودۆخی شاروومەندانی یەمەنیان بە دڵتەزێن وەسف کردووە و جەختیشیان کردووە لە سەر پێویستیی دۆسییەی جەنایەتەکانی ئالی سەعوود لە دادگە نێودەوڵەتییەکاندا.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێنانی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و خواردن و دەرمان کردۆتەوە.

Jul 18, 2017 09:25 Asia/Tehran
بۆچوونت