• کاردانەوەی قەتەر بەرامبەر بە هەک کرانی مێدیاکانی ئەم وڵاتە

دەوڵەتی قەتەر هەک کرانی مێدیاکانی ئەم وڵاتە لە لایەن وڵاتانی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارسی بە بپێ کردنی یاسا و ڕێساکانی ئەم ئەنجومەنە هێنایە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی فارس ؛ دوابەدوای لەقاو درانی هەک کرانی مێدیا قەتەرییەکان لە لایەن ئیمارتەوە، دەوڵەتی قەتەر ئەم کردەوەی بە بنپێ کردنی یاسا و ڕێساکانی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی فارس هێنایە ئەژمار.

کاربەدەستێکی هەواڵگریی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لەقاوی دا؛ ئیمارات بۆ ئەوەی قسەی درۆ و دەلەسە لە زاری "شێخ تەمیم بن حامد ئالی سانی" میری قەتەر بڵاو بکاتەوە، مێدیا دەوڵەتییەکانی قەتەری هەک کردبوو، کردەوەیەک کە ئاگری کێشە و ناکۆکیی نێوان دۆحە و وچوار وڵاتی عەرەبیی بایکۆتکاریی بڵێسە پێدا.

کاربەدەستانی ئەمریکایی هەفتەی ڕابردوو لە هەندێ شرۆڤەی هەواڵگری و ڕێژە و هەژماری تازە ئاگادار بوونەوە کە لە لایەن دەزگە هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە کۆ کرابوونەوە کە ئەوە پشت ڕاست دەکەنەوە ٢٣ی مانگی مەی، کاربەدەستانی باڵای ئیمارات سەبارەت بە  جێبەجێ کردنی ئەو پلانە قسەیان کردبوو. چەن ڕۆژ پاش سەفەری ترەمپ بۆ عەرەبستان لە ٢٤ی مانگی مەیی ٢٠١٧ هەکرەکانی دەستیان دایە پەلاماردانی ماڵپەڕەکانی قەتەر.

عەرەبستان، بەحرەین، ئیمارات و میسر ئەو بانگەشەیان ڕەت کردەوە و دوابەدوای ئەوە پێوەندیی خۆیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و دەستیان دایە داسەپاندنی بایکۆت و بەرتەسکی بە سەر ئەم وڵاتەدا.

Jul 18, 2017 09:31 Asia/Tehran
بۆچوونت