• درێژەی دەرکرانی حوکمی نادادگەرانە لە بەحرەین

ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆ سێهەم جاری بە دوای یەک بە دژی دوو برای بەحرەینی حوکمی بەندی هەتاهەتایی و وەرگرتنەوەی مافی شارومەندی ئەوانی دەرکرد.

بە دەستپێکی ڕاپەڕینی  جەماوەری بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین، بە سەدان  شارومەند،  مامۆستای ئایینی  و چالاکی سیاسی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هەوڵی دژی ئاسایشی  و پەلامار بۆسەر  هێزی پۆلیس گیران و ڕەوانەی بەندیخانە کران.

بەپێی  ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر،  هەوڵی دوژمنانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە بە دژی شۆڕشگێڕانی بەحرەینی  گەیشتە قۆناخێکی نوێ و دادگەی سەربە م ڕژێمە بۆ ئەحمەد و عەلی ئەسنا عەشەر  سەرجەم زۆرتر لە 150 و 132 ساڵ لە بەند کرانی  بڕیوەتەوە  .

ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین بەرلەمە بەڕادەست کردنی ئامارێک لە سیاسەتەکانی زاڵمانەی ڕژێمی ئالی خەلیفە  وێڕای ڕەخنە گرتن لە دەزگەی  دادی ئەم وڵاتە ، وەستانی هەوڵی دژە  مرۆیی ڕژێمی دەسەڵاتدار بە دژی شارومەندانی بەحرەینی داوا کرد.

ڕژێمی دەسەڵاتداری بەحرەین  بۆ ئەوەی  دەسەڵاتی بە دەستەوە بێت  هەوڵ  دەدات بە کەڵک وەرگرتن لە شێوازی جۆربەجۆر وێڕای  کۆنترۆڵ  کردنی  ڕاپەڕینی جەماوەر، نەیاران لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە  بسڕێتەوە.

بەحرەین لە فڤرییەی ساڵی 2011 گۆڕەپانی ناڕەزایەتی ئاشتیانە بە دژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین  داوای چاکسازی سیاسی ، ئازادی، دامەزرانی دادگەری، لابردنی هەڵاواردن و هاتنەسەرکاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە  هەمووکات بەسەرکوت کردن وڵامی ناڕەزایەتی ئەوان دەداتەوە.

 

Jul 18, 2017 12:36 Asia/Tehran
بۆچوونت