هێزی زایۆنیست تەقەی کرد بەرەو ماڵ و زەوینی کشت و کاڵی فەلەستینییەکان لە باشووری کەرتی غەززە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  هێزی زایۆنیست سەقامگیر لە تاوەرەکانی سەربازیی و چاوەدێر لە دەورووبەری بنکەی  کیسوفیم  لە هێڵی سەرسنووری باشووری کەرتی غەززە  ڕۆژی سێ شەممە  تەقەیان کردە سەر ماڵی فەلەستینیەکان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی  خان یوونس.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە جم و جۆڵی نائاسایی ئوتوموبیلی سەربازی ئەم ڕژێمە  لە کەرتی غەززە  پەرەی سەندووە.

هاوکات فڕۆکەکانی سیخوڕی ئیسرائیلیش لە ئاسمانی ناوچەکانی باشووری کەرتی غەززە دەفڕن.

لەلایەکی دیکەوە  هێزی زایۆنیست   پەلاماریان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان لە ناوچەی بەیت لەحم  لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون.

زایۆنیستەکان هەروەها  لە پەلامار بۆسەر ناوچەی تەمون لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون  لەگەڵ فەلەستینییەکان تێک هەڵچوون و عیماد خالد حەسەن لاوی فەلەستینییان گرت.

زایۆنیستەکان بۆ دەسڕاگەیشتن  بە ئامانجە فرەخوازانەکانیان  هەمووکات پەلامار دەکەنەسەر فەلەستینییەکان.

لەم پەلامارانەدا کە لە ئوکتوبەری ساڵی 2015  واتە دەستپێکی ئینتفازەی قودس پەرەی سەندووە، نیزیکەی  337  فەلەستینی شەهید و ژومارێکی زۆریش بریندار بوونە و یان گیراون.

Jul 18, 2017 14:02 Asia/Tehran
بۆچوونت