لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ عەرەبستان، سێ کەس لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی عەرەبستانی  شەوی سێ شەممە کوژرانی  ئەحمەد رەشیدی ، عەلی حەکەمی و عەبدوڵڵا حەمدی  لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی ئەنساروڵڵای یەمەن لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان  پشت ڕاست کردەوە.

ژوماری هێزەکانی عەربستانی کە لە سنوور لەگەڵ یەمەن کوژراون  لە  یەکەمی مانگی مای تائێستا گەیشتووەتە 34 کەس.

ڕژێمی ئالی سعود لە مارسی ساڵی 2015ەوە بە داکۆکی ئەمریکاو هەندێ وڵاتی عەرەبی ناوچە پەلاماری کردەسەر یەمەن هەتا بە بڕوای خۆی  عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی دەستلەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بگەڕێنێتەوە بۆسەر دەسەڵات.

پەلاماری عەرەبستان بۆسەر یەمەن دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە.

Jul 18, 2017 14:02 Asia/Tehran
بۆچوونت