قاسم محەممەد ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی ئێراق شەوی ڕابردوو لەگەڵ هاوتای سعودی خۆی عەبدولعەزیز بن سعود بن نایف لە جەددە دیداری کرد و سەبارەت بە پرسەکانی جێی سەرنجی دوو وڵات باس و ڕاوێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی عەرەبستانی واس ، روشدی عانی باڵوێزی ئێراق لە عەرەبستان کە لە دیداری وەزیری ناوخۆی ئێراق و هاوتای عەرەبستانی  بەشدار ببوو، ڕۆژی  سێ شەممە وتی : لەم چاوپێکەونەدا دیاری کرا لە ماوەی حەوتەکانی داهاتوو بوارگەی هاوبەشی  ئێراق و عەرەبستان عەرعەر و جەمیمە بکرێتەوە  .

ناوبراو هەروەها باسی وەڕێ خرانی هێڵی ئاسمانی ریاز و بەغدا بۆ ماوەیەکی کورتی یەک مانگە  کە لە کاتی پەلاماری ئێراق بۆسەر کوێت داخرا بوو .

پێوەندی ڕیاز و بەغدا  لەماوەی ڕابردوو دوای داواکاری بەغدا لە ئووتی ڕابردوو سەبارەت بە گۆڕینی سامر سەبهان باڵوێزی عەرەبستان لە ئێراق  بە تاوانی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێراق شڵەژاوە.

 عادل جوبەیر  وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بیست و پێنجەمی فڤرییە واتە شەشەمی ڕەشەمە  سەردانی ئێراقی کرد کە ئەم سەفەرە  یەکەمین سەفەری ڕەسمیی کاربەدەستانی عەرەبستانی بۆ ئێراق لەساڵی 1990 ە.

ڕیاز و بەغدا لە سەفەری ئەم دواییەی  حەیدەرعەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ عەرەبستان لە بیستەمی ژووئەن لەسەر پێکهاتنی ئەنجومەنی هەماهەنگی بۆ پەرەی پێوەندی ستراتژیکی دوو وڵات ڕێککەوتن.

Jul 18, 2017 14:03 Asia/Tehran
بۆچوونت