• تاقیکردنەوەی چەکێکی لەیزری نوێی ئەمریکی لە کەنداوی فارس

ئەمریکا، بۆ بەرەوڕووبوونەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێران، کۆریای باکوور، چین و ڕووسیا، چەکی لەیزەری خۆی بەناوی LaWS ی لە کەنداوی فارس تاقی کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) لە ڕێیانۆڤێستی، کریستۆفر ویلس، کاپیتانی هێزی دەریایی ئەمریکا لەو بارەوە وتی: ئەو چەکە لەیزەرییە، وردتر لە تێگرتنی گولـلە کار دەکا وخاوەن تەکنۆلۆژیایەکی زۆر باڵایە لە چاو چەکئامێرە سەربازییەکانی دیکە.

بەقسەی ناوبراو، ئەو چەکئامێرە چەکئامێرێکی تایبەت لە پیشەسازیی بەرگریی ئەمریکایەو بۆ لەناوبردنی فڕۆکەی ىێ فڕۆکەوان کەڵکی لێ وەردەگیردرێ چونکە وڵاتانی ئێران، کۆریای باکوور، چین، ڕووسیاو نەیارانی دیکەمان کەڵکی لێ وەردەگرن.

لە تاقیکردنەوەی ئەو چەکە لەیزەرییە، باڵی فڕۆکەکە بەخێرایی ئاگری گرت و پلەی گەرماکەی گەیشتە زیاتر لە هەزار پلەو دەسبەجێ لەکارکەوت و کەوتە نێو دەریا.

بەقسەی کارناسانی سەربازی ، ئەو چەکئامێرە نوێیە پەنجا هەزار جار خێراتر لە مووشەکە بالستیکییەکانی نێوان کیشوەری کار دەکاو لەلایەکی دیکەوە، باوبۆران کاریگەریی نییە لەسەر کردەوەی ئەو چەکئامێرە.

لە تایبەتمەندییەکانی چەکئامێری نوێی لەیزەریی ئەمریکا، تێگیرانی بێ دەنگ و دیارنەبوونیەتی.

Jul 18, 2017 16:42 Asia/Tehran
بۆچوونت