ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری باسی گەڕانەوەی زۆرتر لە شەشسەد هەزار ئاواری سوری بۆ وڵاتەکەیان دەکات .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی شین هۆوا،  ئولیویا هیدون  وتەبێژی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری ڕۆژی هەینی وتی : لە مەودای  مانگەکانی ژانیڤەری  تا ژووئیەی ئەمساڵ،  شەشسەد و دوو هەزارو 759  ئاوارەی سوری  گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و پێش بینی دەکرێت  لە گشت ئاماری ساڵی ڕابردوو  کە ژومارەی 685 هەزارو 662 کەس ڕاگەیەندرا بوو، زۆرتر بێت.

 وتەبێژی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری ڕایگەیاند ئەم ڕێکخراوەیە  بە هاوکاری شەریکەکانی  تێگەیشتووە  کەسانێک کە خەریکن دەگەڕێنەوە بۆ شارەکانی خۆیان  سەتی هەشتاو چوار لە ناوخۆی سوریا ئاوارە بوونە و زۆرتر لە سەتی نەوەتیان گەڕاونەتەوە بۆ ماڵ و حاڵیان .

ئۆلیویا  هیدون وتیشی: پاشماوەی ئاوارەکانی  سوری واتە سەتی شازدەیان، لە وڵاتانی تورکیا، لوبنان، ئەردەن و ئێراق گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان  وزۆربەی ئاوارەکان کەلە تورکیا و ئەردەن گەڕاونەتەوە سوریا  دانیشتووی شارەکانی حەڵەب و حەسەکە لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریان.

وتەبێژی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری هەروەها وتی  : نیزیکەی سەتی بیست و حەوتی ئاوارەکانی سوری  ڕایانگەیاندووە  کە ناتوانن لەماڵ و سامانی خۆیان پاسەوانی بکەن و سەتی بیست و پێنجیش پێداگرییان کرد ڕەوشی ئابووری لە ناوچەی ژیانیان  باش و شیاوە.

Aug 12, 2017 07:42 Asia/Tehran
بۆچوونت