نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن لەگەڵ وەزیریاری بەشی عەرەبی و ئەفریقی دەرەوەی ئێران دیداری کرد و سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییەکانی یەمەن وتووێژیان کرد.

ئیسماعیل وەلەد شێخ  ئەحمەد نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن  کە سەردانی تارانی کردووە ڕۆژی شەممە لەگەڵ  جابری ئەنساری  وەزیریاری دەرەوەی ئێران لەبەشی عەرەبی و ئەفریقی  دیداری کرد و سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییەکانی یەمەن، ڕێکارەکانی دانی یارمەتی بۆ بووژاندنەوەی وتووێژەکانی سیاسی  و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە  بۆ خەڵکی قڕتێکەوتوو و وەبن گەمارۆی یەمەن  وتووێژی کرد  .

ئیسماعیل وەلەد شێخ  هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف  وەزیری دەرەوەی ئێران دیدار و وتووێژ بکات.

وتووێژ سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی یەمەن  تەوەرەی قسەکانی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانە.

نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن  حەوتەی ڕابردووش  لە پێناو  وتووێژەکانی ناوچەیی بەمەبەستی  چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن  سەفەری عومانی کرد و لەگەڵ یووسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ڕەوشی یەمەن دیدار و وتووێژی کرد.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری یەمەن ژووئەنی ساڵی 2016ش  سەردانی ئێرانی کردبوو  .

Aug 12, 2017 15:19 Asia/Tehran
بۆچوونت