• پەلاماری مووشەکیی سوپای یەمەن بۆسەر بنکەومەتەرێزی بەکرێگیراوانی عەرەبستانی

سەرچاوەکانی یەمەنی باسی هاوێژرانی مووشەکی زلزالی دوویان کرد بۆسەر ناوەندی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی عەرەبستانی لە پارێزەی جوف.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم یەکەی مووشەکی سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن  شەوی شەممە بە  مووشەکێکی زلزالی دوو ناوەندی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی عەرەبستان لە بەشی خب و شەعەف  لە پارێزگەی جوفیان  تێک شکاند کە دوابەدوای ئەم پەلامارانە ژومارێک لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیش وتی  :  هێزی سوپا  و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن  ئوتوموبیلێکی  بەکرێگیراوانی  عەرەبستانیان لە باکووری ناوچەی سەرسنووری میدی  لە پارێزگەی  حەججە تێک شکاند .

سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن ئەم دواییانە  بنکە و مەتەرێزی هێزی سعودیان لە ناوچەی سەرسنووری عەرەبستان لە جیزان  دایە بەر پەلاماری تۆپخانە و مووشەکی قورسی خۆیان  کە دوابەدوای ئەم پەلامارانە  ژومارێک هێزی سعودی کوژران و یان بریندار بوون  .

عەرەبستان لە مانگی مارسی  ساڵی 2015 تائێستا پەلامارەکانی خۆی بۆسەر یەمەن  بە بیانووی گەڕاندنەوەی  عەبدرەبە مەنسوور هادی   سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات دەست پێکردووە.

ئەم پەلامارە سەربازییە سەرباری وێرانی  وڕووخانی  ژێرخانەکانی یەمەن  کوژران و بریندار بوونی نیزکەی  چل هەزار یەمەنی لێ کەوتەوە.

Aug 12, 2017 15:26 Asia/Tehran
بۆچوونت