شاندێک لە ڕۆژنامەڕووسان و فەرمانبەرانی میدیا لە ڕاپۆرتێک دا لە عەوامییە بەشێک لە تاوانکاری هێزی سعودی بەرامبەر بە دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیان ئاشکرا کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، دوای ئەوەی وەزارەتی  ناوخۆی عەرەبستان  بە گوشار خستنەسەر بیروڕای گشتی و پەیامنێران و فەرانبەرانی میدیا، مۆڵەتی دا بەشێوەی بەرتەسک و کۆنترۆڵ کراو سەردانی  شارۆچکەی شیعە نشینی عەوامیە  بکەن  پەیامنێران بەشێک لە تاوانکاری هێزی سعودیان لەم شارۆچکەیە  ئاشکرا کرد  .

شاندی ڕۆژنامەنووسان و فەرمانبەرانی میدیا لەڕاپۆرەکانیان دا ڕایانگەیاند  لە عەوامییە بەرەوڕووی ماڵی چۆڵ و ڕووخاو  بووینەوە کە لەبەر وێکەوتنی مووشەک و گوللە هاوەنی هێزی عەرەبستانی  تێک ڕووخابوون  .

بەوتەی ڕاشد  ڕاشد چالاکی بەحرەینی ، کوشت و بڕو  تیرۆریزمی دەوڵەتی  و ترس و تۆقانێک   کە لە شارۆچکەی عەوامییە بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە سەپێندراوە  لە ئاستی کوشت و بڕ و پاکتاوی ڕەگەزی و ڕەگەزکوژییە.

فواد ئیبراهیم  نەیاری سعودیش  وێڕای پەژارەدەربڕین  لە درێژەی پەلامارەکانی هێزی سعودی  بۆسەر عەوامییە  ڕەخنەی گرت لە بێ دەنگەی دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵگەی مرۆیی و وتی :  ئەم پەلامارانە بە چرای سەوزی لایەنە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت  دەوڵەتی ئەمریکا ئەنجام بووە.

لەپەلامارەکانی حەوتەی ڕابردووی ڕژێمی سعودی بۆسەر ناوچەی شیعەنشینی عەوامییە تائێستا نۆ کەسی سیڤیل کوژراون.

پەلاماری ئامانجداری هێزی سودی  بۆسەر ناوچەی عەوامییە لە پارێزگەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان بۆ گۆڕینی داڕشتی نێوشار وحەشیمەتی  ناوچە شیعە نشینەکان دەستپێکراوە.

ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ساڵی 2011  بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادگەری  و دابەشکردنی نادادگەرانەی سامان و سەروەت گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان بە دژی ڕژێمی ئالی سعودە.

Aug 12, 2017 15:26 Asia/Tehran
بۆچوونت