جێگریی سکرتێری گشتی حیزبۆڵای لوبنان، شەڕی مۆقاومەی لۆبنان لە ناوچەی جەرود عەرساڵ لە ڕۆژهەڵاتی لوبنانیی ، خالی وەرچەرخان زانیوە لە مێژوو و دەستکەوتەکانیی مۆقاومە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتیی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، شیخ " نەعیم قاسم" دۆینێ (هەینی) لە ڕێو ڕەسمیی بیرەوەری یەکێ لە شەهیدانیی حیزبۆڵا لە ڕۆژهەڵاتیی لوبنان بەڕاشکاوی وتی:   بڕیار بۆ شەڕ دژی تەکفیرییەکانیی داعش  لە "ڕاس بەعەلبەک" و " ئەلقاع" لە ڕوانگەی زەمان وبەڕێوە بەرایەتیی  لە ئەستۆی سوپای لوبنانە.

 جێگریی سکرتێریی گشتیی حیزبۆڵای لوبنان بە جەختکردن  لە سەر پشتگریی مۆقاومە لە سوپای لوبنان بۆ شەڕ  دژی تاقمەکانیی تەکفیریی وتیشی: دەبێ بە هەموو ئیمکاناتمان لە سوپای لوبنان پشتیوانیی بکەین، چوونکا سەرکەوتنی سوپا، سەرکەوتنیی لوبنانە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هەروەها ، سوپای لوبنان لە جەرود عەرساڵ  لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەست کەس یان بەتاوانیی پێوەندیی لەگەل ترۆریستان قۆڵبەست کردووە .

سوپا هەر وەها ناوەندێکی سەر بە تاقمیی ترۆریستیی داعشی لە جەرود ڕاس بەعەلبەک و ئەلقاع گوللـە باران کرد .  ئەرکانیی تەبلیغاتیی شەڕی لوبنانیش شریتێکی ڤیدئۆیی لە چەک و تەقەمەنیی بەجێ ماویی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرەی لە بنکەی فەرماندەریی ئەو گرووپە لە ناوچەی وادی حەمید لە جەرود عەرساڵ بڵاوکردۆتەوە .

ئۆپەراسیۆنیی ئازادیی بەرزاییەکانیی عەرساڵ لە لوبنان و ناوچەی قەلەموونی سوریا  لە ٢١ ژوئیەی ٢٠١٧ دەستپێکراوە و هێزەکانیی خۆڕاگریی لوبنان توانیان لە سەد ٩٥ ی ناوچە داگیرکراوەکان لە لایەن بەرەی نۆسرەوە، ئازاد بکەن . ترۆریستانیی سەر بە بەرەی نۆسرە چەند رۆژ بەر لەوە ناوچەی عەرساڵی لوبنانیان بەرەو ستانی ئەدلیب، لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ، جێ هێشتووە.  بە چوونە دەریی ئەندامانیی چەکداریی سەر بە تاقمیی ناسراو بە " گوردانەکانیی ئەهل ئەلشام" لە لوبنان بۆ سوریا ، تەنیا ترۆریستانیی سەر بە داعش لە ناوچەکانیی ڕۆژهەڵاتیی لوبنان ماونەتەوە. پێش بینی دەکرێت سوپای لوبنان بەم زووانە ئۆپەراسیۆنیی سەربازی بەربڵاو دژی تاقمیی ترۆریستیی داعش ئەنجام بدات .

Aug 12, 2017 15:30 Asia/Tehran
بۆچوونت