هێزی سوپای سوریا پەلاماری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بۆسەر دەورووبەری حەڵەبیان بێ ئەنجام هێشتەوە و ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوانەی هلی بێرنی هێزەکانی خۆی بۆ قوڵایی بیست کیلومەتری لە پشت هێڵی تاقمی تیرۆریستی داعش گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئەمڕۆ بەنیاز بوون  ناوچەگەلێک  لە مەزراکانی مەلاح لە دەورووبەری  بەشی باکووری حەڵەب  دزەیان کرد  بەڵام هێزی سوپای سوریا بە ناکام هێشتنەوەی ئەم پەلامارەی بەرەی نوسرە، ژمارێک لەوانیان کوشت .

سوپای سوریا هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوانەدا هێزەکانی خۆی بۆ قۆڵایی بیست کیلومەتری پشتی هێڵی تاقمی تیرۆریستی گواستەوە  .

 ئەم ئوپراسیۆنە بە سەرکەوتوویی لەباشووری ئەلکەدیر لە نیزیکی شارەکانی رەقە و حومس ئەنجام درا.

هێزی سوری بەم ئۆپراسیۆنە  توانایی  پێشکەوتن بە مەودای  بیست و یەک  کیلومەتریان دەستەبەر کردووە و ناوچەی  خربە کەمان و شارۆچکەی کەدیریان خستوەتە بن چاوەدێری و هەروەها دوازدە کیلومەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی رەقە پێشڕەوی کردووە و گوندەکانی بەیررحومیان خستە بن چاوەدێری .

لەم ئوپراسیۆنەدا  ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی داعشیان  کوشت و سێ تانک و حەڤدە ئوتوموبیلی سەربازی و حەوت ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراو تێک شکێندران.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تر، سوپای سوریا  ئەمڕۆ شاری سەخنە  دوایین بنکەی تاقمی  تیرۆریستی داعش لە  دەورووبەری  بەشی ڕۆژهەڵاتی حومسیان ئازاد کرد و لە ڕەوتی ئازاد کردنی  ئەم شارە ژومارێکی زۆر لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش کوژران و کەرەستەوکێشەی سەربازی ئەوانیان تێک شکێندران.

شاری ستراتژیکی  سەخنە  لە بیست کیلومەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مێژوویی پالمیرا  و پەنجا کیلومەتری شاری دەیروزوور دایە.

بەپێی هەواڵێکی تر هێزی سوپای سوریا بە پاکتاوکردنی هەموو  ناوچەکانی دەورووبەری سویدا  لە بوونی تیرۆریستانی  تەکفیری توانیان سنوورەکانی سوریا و ئەردەن لە ڕووی بەکرێگیراوانی میحوەری  زایۆنیستی - ڕۆژاوایی  و عەرەبی دابخەن.

هەروەها ئاڵای سوریا دوای ساڵەهای ساڵ بەسەر بوارگەی شرشوح و بازگەکانی سنووری لەگەڵ ئەردەن هەڵکرا.

سوپای سوریا بە تەواوکردنی  پێشڕەوی خۆی لە تەنیشت  سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەردەن  دوای  چەندین ساڵ ئاڵای سوریایان لەسەر بازگەی ئەبووشەرشوح و بنکەی سنووری هەڵکرد.

هەروەها ئەوان پەلاماری ئاسمانی قورسیان  بەدژی بنکەکانی داعش لە قەلموونی ڕۆژاوایی دەست پێکرد.

Aug 12, 2017 15:55 Asia/Tehran
بۆچوونت