وەزیریاری عەرەبی وئافریقای کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: سەرکەوتن وهەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چارەسەری قەیرانی یەمەن بەمەرجی لەبەرچاوگیرانی بێ لایەنی تۆکمە وتەواوی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ متمانە بەدیی هێنانی نێوان لایەنەکانی تێکەڵچووە.

"حسێن جابری ئەنساری " وەزیریاری  عەرەبی وئافریقایی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە دوای دیدار ووتووێژ لەگەڵ " ئیسماعیل وەلد شێخ ئەحمەد" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن لە تاران، وتووێژەکانی ئەنجام دراوی بە باش وبەکەڵک زانی ووتی: نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن هەوڵ دەدات هەتا لە دۆخی ئێستاکە چارەسەری سیاسی قەیران وورۆژاندنی سیاسی لەگوڕەپانی یەمەن بە شێوەی چالاک پێوشوێن بگری. جابری ئەنساری وتی: دیداری ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد لە ئێران لە چوارچێوەی دیدار لە وڵاتان بۆ ڕاکێشانی یارمەتی بە سەرکەوتنەکانی چارەسەرکرانی قەیرانی  یەمەنە.  وەزیریاری دەرەوەی ئێران بە پیداگری لەسەر پشتیوانی ئێران لە هەوڵەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ چارەسەرکرانی هەرچێ خەیراتری قەیرانی یەمەن هێواداری دەربڕی : بە گەڵاڵەگەلی ستراتژیانە ودەسپێشخەریانەی کە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پێشی دەگریت هەرچێ خێراتر گەمارۆی تۆکمە وتەواوی نەتەوەیا یەمەن وکۆتایی شەڕی ماڵوێران کەر ی داسەپاو بەسەر ئەم وڵاتە، کۆتایی پێ بێت. نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن ڕۆژی شەممە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێڕان دیدارو لەبارەی ڕیکارەکانی یارمەتی بە بۆژاندنەوەی وتووێژەکانی سیاسی وناردنی یارمەتی مرۆڤ دوستانە بۆ خەڵکی قاتی لیی دراووژێر گەمارۆی یەمەن وتووێژی کرد. ئیسماعیل وەلد شێخ هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان دیدار ووتووێژ بکات. 

Aug 12, 2017 16:57 Asia/Tehran
بۆچوونت