• بەهۆی گوشاری ڕژێمی عەرەبستان، کوێت دوازدە کەسی بە تۆمەتی پێوەندی ئاسایشی لەگەڵ ئێران گرت

فەرمانبەرانی ئاسایشی لەکوێت دوای چەند حەوتە پێ وشوێن گرتن ، دوازدە کەسیان کە بەرلەمە تۆمەتبار کرا بوون بە سیخوڕی کردن بۆ ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، وەزارەتی ناوخۆی کوێت ئەمڕۆ  شەممە ئیدیعای کرد ئەندامانی " تاقمی عەبدولی" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە گیراون.

دەزگەی  داد و ئاسایشی کوێت ئیدیعا دەکەن ئەم کەسانە زانیارییان دەگەیاندە ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان  .

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە پێوەندییەک لەگەڵ ئەندامانی ئەم تاقمەی ڕەت کردەوە .

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانیش لە دوایین وتاردانی  دا ڕایگەیاند  هیچکام لە ئەندامانی حیزبوڵڵا لەنێو تاقمی عەبدولی دا نین.

Aug 12, 2017 18:42 Asia/Tehran
بۆچوونت