هێزی دەریایی و بەرەڤانی لێوارەیی سوپا و لێژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕایانگەیاند: پاپۆڕێکی سەربە دەستدرێژکارانی سعودی - ئەمریکاییان لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن لەبەندەری مەخا لەباشووری ڕوژاوایی پارێزگەی تەعز داوەتە بەر پەلامار .

کەناڵی تەلەفزیۆنیی  مەسیرە ی  یەمەن ئەمڕو شەممە بە ڕاگەیاندنی  ئەم هەواڵە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزی دەریایی و بەرگری لێوارەیی وتیشی  :  هێزی دەریایی ئەرتەش و لیژنەکانی جەماوەری بیست و نۆیەمی  ژووئیەی ڕابردووش  پاپۆڕێکی ئیماراتییان  لە لێوارەکانی مەخا  دابووە بەر پەلامار.

هێزی دەریایی یەمەن  تائێستا دوازدە  گەمی و پاپوڕی جەنگی و زورتر لە دە بەلەمی  جەنگیان لە دەستپێکی شەڕی سعودی  -  ئەمریکی داوەتە بەر پەلامار.

ئیسماعیل حەسەنی  کارناسی سەربازیی یەمەنی ش سەبارەت بە وەبەرپەلامار کەوتنی  ئەم پاپۆڕنەی هێزی دەستدرێژکار لە لێوارەکانی یەمەن  وتی : وشداری دانی هێزی یەمەنی بە دەستدرێژکاران  زۆر جیددییە.

عەرەبستان لە مانگی مارسی  ساڵی 2015 تائێستا پەلامارەکانی خۆی بۆسەر یەمەن  بە بیانووی گەڕاندنەوەی  عەبدرەبە مەنسوور هادی   سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات دەست پێکردووە.

ئەم پەلامارە سەربازییە سەرباری وێرانی  وڕووخانی  ژێرخانەکانی یەمەن  کوژران و بریندار بوونی نیزکەی  چل هەزار یەمەنی لێ کەوتەوە.

Aug 12, 2017 18:43 Asia/Tehran
بۆچوونت