وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر لەسەر ئامادەیی ئەم وڵاتە بۆ چارەسەر کرانی قەیران لەگەڵ قەتەر پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ماڵپەڕی هەواڵی ئەلنشرەی لوبنان " سامیح شوکری" وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر لە جەریانی دیدار لەگەڵ ژنراڵ " ئانتۆنی زینی" نێردراوی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا و" لیندرکینگ" یارێدەری جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەکاروباری وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لە قاهیرە وتی: چارەکرانی قەیران لەگەڵ قەتەربەستراوەتەوە بەدۆحە وبە داخوازیەکانی چواروڵاتی میسر ، عەرەبستان ، ئیمارات وبەحرەین. شوکری لەم دیدارەدا لە ئاکاام وئەنجامی دیدارەکانی زینی وکینگ لە سەفەری دەورەیی خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین ولێکدانەوەی هەوڵەکانی " سەباح ئەحمەد جابر سەباح" ئەمیری کوەیت بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی نێوان قەتەر وعەرەبستان ، بەحرەین ، ئیمارات ومیسر ئاگادارکرایەوە.وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر هەروەها لە سەر یەکیەتی وهاوئاهەنگی نێوان ئەم چواروڵاتە وڕێککەوتنی نێوانیان لە هەمبەر قەیرانی ئەم دوائیە لەگەڵ قەتەر پیداگری کرد. لەلایەکی تروەوە ، لایەنی ئەمریکاییش لەم دیدارەدا وتی کە چاوی هێوا بە چارەسەرکرانی قەیران لە داهاتوویە وپیداگری کرد: ئەمریکا بە پشتیوانی لە هەوڵەکانیب نێونجگیرانەی کوەیت وهۆگری بەرفراوانی ئەم وڵاتە بۆ پێوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکان پیداگری کرد. عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی میسر ، ئیمارات وبەحرەین ، لە پێنجەمی ژوئەنی دووهەزارو حەفدە پێوەندی دیپلۆماتیکی خۆی لەگەڵ قەتەر پچڕاندو سنوورەکانی زەوینی ودەریایی وئاسمانی خۆی بەرەوڕووی ئەم وڵاتە داخست. 

Aug 12, 2017 19:34 Asia/Tehran
بۆچوونت