• پشتیوانیی ئەمریکا لە عەرەبستان لە شەڕی کارەساتباری یەمەن دا

سەرۆکی پێشووی لقی سیاسیی حیزبی ئەلحەقی یەمەن ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بە یارمەتیی سەربازی و هەواڵگرییانەی لە عەرەبستان وەک هۆکارێکی شەڕی کارەساتباری یەمەن جوڵاوەتەوە.

دوای دژایەتی کردنی جەماوەری یەمەن لەگەڵ گەڵاڵەکەی ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن سەبارەت بە ڕادەست کردنی بەندەری ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنێکی سێهەم، مەتیۆ تیۆئلێر باڵوێزی ئەمریکا لە یەمەن وتی: واشێنگتۆن لە هەل و مەرجێکدا نییە کە لە یەمەن  ئاگربڕ ڕابگەیەنێت و هیچ ڕێگاچارەیەکیشی بۆ کۆتایی هێنان بەم قەیرانە نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژِ یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرۆکی پێشووی لقی سیاسیی حیزبی ئەلحەقی یەمەن ئەحمەد عەلی بەحری ، وێڕای ئیدانەکردنی وتەکانی مەتیۆ تیۆئلێر باڵوێزی ئەمریکا لە یەمەن ڕایگەیاند: عەرەبستان ئەو شەڕە کارەساتبارەی بە پێی فەرمانی ئەمریکا بە سەر یەمەن دا سەپاندووە، چونکو سەعودییەکان بەبێ ڕەزامەندیی بەرایی ئەمریکا هیچ هەنگاوێک هەڵناگرن.

ئەحمەد عەلی بەحری سەرۆکی پێشووی لقی سیاسیی حیزبی ئەلحەقی یەمەن بەردەوامیی قەیران لە وڵاتەکەی وەک بەشێک لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لێکدایەوەو وتیشی: واشێنگتۆن لەسەر  کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن مکوڕ نییە.

دوای ئەوەی کە پەلەقاژەی عەرەبستان و ئەمریکا بۆ دەست گرتن بە سەر تاکە ڕێگای دەشت ڕاگەییشتنی هێزەکانی یەمەن بە دەریای سوور لە بەندەری ئەلحودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن شکستی هێنا، باسی ڕادەست کردنی ئەم بەندەرە بە لایەنێکی سێهەم لە لایەن ئیسماعیل وەلەد شێخ ئەحمەد نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن هاتە ئاراوە.

پێشتر ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە لایەنگری لە عەرەبستان گەڵاڵەی ڕادەست کرانی بەندەری ئەلحودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنێکی سێهەمی هێنایە ئاراوە و عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی یەمەنیش ڕەزامەندیی بۆ ڕاپەڕێندرانی ئەم گەڵاڵەیە دەربڕی و لە بەرامبەردا بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن دژایەتی لەگەڵدا کرد. جێگای ئاماژەیە ئەم بەندەرە دابینکەری سەدی هەشتای خۆراکی جەماوەری یەمەن و شوێنێکی هەستیاروگرینگە بۆ گواستنەوە و وەرگرتنی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان.

 

Aug 13, 2017 14:19 Asia/Tehran
بۆچوونت