• ٣٠ تیرۆریستی داعش لە پارێزگەی بەیزای یەمەندا کوژران

٣٠ تیرۆریستی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساروڵلا لە پارێزگەی ئەلبەیزا هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی یەمەن کوژراو و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ئیرنا بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی ڕووسیی سپۆتنیک لەم پەلامارەدا ١٢ هێزی ئەنسارووڵلایش کە کۆنترۆڵی سەنعای پێتەختی یەمەنیان لە دەستدایە، کوژراون و بریندار بوونە.

ژێدەرێکی ئاگادار لە وەزارەتی بەرەڤانیی یەمەن بە هەواڵدەریی سپۆتنیکی وتووە کە تیرۆریستانی داعش کە لە ناوچەی «أعوش» سەقامگیرن ، ڕۆژی شەممە هێرشیان کردۆتە سەر بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی بزووتنەوەی ئەنساروڵلا و هۆگرانیان لە ناوچەی " الظهره " لە ڕۆژاوای شاری «یکلا» کە بە هۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەوە نزیکەی ٣٠ ئەندامی داعش کوژراو و بریندار بوونە. لە نێو کوژراواندا چەن شاروومەندی سووریایی و هەروەها پاکستانییەکیش دەبیندرێ.

لە لایەکی دیکەوە ١٢ کەس لە هێزەکانی بزووتنەوەی ئەنسارووڵلا و هۆگرانیانیش کوژراو و بریندار بوون. عەرەبستان هاوڕێ لەگەڵ چەن وڵاتی دیکە  بە داکۆکیی ئەمریکا لە شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوییەوە ( مارسی ٢٠١٥) بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٢ هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

Aug 13, 2017 15:00 Asia/Tehran
بۆچوونت