• دان نانی عەرەبستان بە داکەوتنی دە فڕۆکەی جەنگیی دەست درێژکاران لە شەڕی یەمەن دا

ڕژێمی سەعودی دانی نا بە داکەوتنی دە فڕۆکەی شەڕکەری داگیرکەران لەوانە چوار فڕۆکەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە هێرشی سەر یەمەن لە ساڵی 2015 دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی عێراقیی الاتجاە، ڕژێمی سەعودی دانی نا بە داکەوتنی دە فڕۆکەی شەڕکەری داگیرکەران لەوانە چوار فڕۆکەی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە هێرشی سەر یەمەن لە ساڵی 2015 دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕژێمی سەعودی بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بۆ چۆنیەتیی داکەوتنی ئەو دە فڕۆکە شەڕکەرەی داگیرکەرانی سەعودی لە یەمەن دا بکات، دانی بەوەدانا کە سێ فڕۆکە لەو فڕۆکە داکەوتووانە سەعودی و ئەوانی دیکەی هی ئەردەن و بەحرەین و مەغریب ومیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەمە ماڵپەڕی (یەمەن پرێس)یش باسی دان پیادانانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بە بریندار بوونی زاید بن حەمدان بن زاید ئالی نەهیان کوڕی سەرۆکی پێشووی دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی کردووە لە ڕووداوی داکەوتنی کۆپتەرێک لە پارێزگای شبوەی یەمەن.

سەرکردایەتیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: چوار لەشکریی ئەم وڵاتە ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە کاتی نیشتنەوەی نائاسایی لە پارێزگای شبوەی باشووری یەمەن کوژراون.

میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەو شەڕ هەڵایساندنەی عەرەبستان لە یەمەن دا بەشدارەو ڕۆڵی لەشکریانی ئەم وڵاتە لە باشوورو باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن بەرچاوترە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی 94ی کۆچیی هەتاوییەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبەمەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەردەستەڵات کە ئەم شاڵاوانە کاول بوونی یەمەن و قەڵاچۆی هەزاران مرۆڤی بێ دەرەتان بەولاوە هیچ ئەنجامێکی دیکەی بۆ ڕژێمی سەعودی بەدواوە نەبووە

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

.

 

 

Aug 13, 2017 15:02 Asia/Tehran
بۆچوونت