وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن جەختیان کرد لە سەر پێویستی کۆتایی دان بە کارەساتی مرۆیی لە یەمەن و دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی گشت داگر .

 ئیسماعیل وەلەد  شێخ ئەحمەد   نوێنەری تایبەتی  سکرتێری گشتیی   ڕێکخراوی  نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن  کە ڕۆژی شەممە  بۆ بیروڕاگوڕینەوە  لە گەڵ  کاربەدەستانی   ئێران   سەردانی  تارانی  کرد بوو  لە گەڵ موحەمەد جەواد زەریف وەزیری درەەوەی  ئێران    دیدار و سەبارەت بە  دوایین  ڕووداوەکانی یەمەن  وتووێژی  کرد .  ئیساعیل  وەلەد  شێخ ئەحمەد   لە گەڵ  حسێن جابری ئەنساری  جێگری  عەرەبی   و ئەفریقایی   وەزیری  دەرەوەی  ئێرانیش  دیدار  و سەبارەت بە   ڕێکارەکانی   یارمەتی دان   بە بووژاندنەوەی  وتووێژەکانی   سیاسی  و ناردنی  یارمەتی  مڕۆڤ دۆستانە  بۆ خەڵکی  قاتی لێدراو  و  گەمارۆ دراوی یەمەن وتووێژی  کرد .  حسێن جابری ئەنساری  لەو دیدارەدا  وتی  : سەرکەوتنەکان  و هەوڵەکتانی   ڕێکخراوی نەتەوەکان  بۆ چارەسەری قەیرانی   یەمەن   مەرجدار بە  لەبەرچاو گرتنی  بێ لایەن بوونی  بە تەواوی   ئەو ڕێکخراوەیە  بۆ متمانە چێکردن  و دامەزراندنی  ئاشتی  لەو وڵاتە  ڕێزی گرت .    دۆخی   مرۆیی  یەمەن   بە  تێپەڕینی  سی  مانگ  لە شەڕنانەوەی   ڕژیمی  سەعوودی  نالەبارتر  بووە  .   یەمەنیەک  لە نێوان 120  یەمەنی  کە هەموو ڕۆژێ    تووشی  نەخوشی  کولێرا  دەبن   و گیانی خۆیان  لە دەس  ئەدەن  زیاتر لە 400  هەزار یەمەنییش  تووشی  نەخۆشی  چاو قووڵکە و کولێران .

 

Aug 13, 2017 19:03 Asia/Tehran
بۆچوونت