سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێداگری کرد : شکست و سەرشۆڕییەک کە لەمەو بەدوا بەنسیبی ڕژێمی ئیسرائیل دەبێت، توندتر لە شکست لەساڵی دووهەزار وشەش دەبێ

سەید حەسەن نەسروڵڵا  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  شەوی دووشەممە لە ڕێ وڕەسمی یازدەهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی خۆڕاگری لوبنان لە شەڕی سی وسێ   ڕۆژەی ساڵی 2006  لەبەرامبەر ڕژێمی ئیسرائیل  وتی : ئەم ڕۆژە ڕۆژێکی مەزنە  کە لەودا  هێزی خۆڕاگری  هەوڵی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ زاڵ بوون بەسەر لوبنانی  بێ ئەنجام کردەوە و لەبەرامبەر ئەم ڕژێمە ڕاوەستان.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  وتی  : خۆڕاگری بەنیازی دەستهاتی سیاسی نییە و بە نیازی ئامانجی نەتەوەییە و هەرلایەنێک کە هیوای شکستی خۆڕاگری دەخوازێ  خەسارو زیان  دەبینێ  هەر لایەنێک کە هیوای لاوازی تەوەرەی خۆڕاگری  بخوازێ  هەمووکات دۆڕاو  دەبێت  .

سەید حەسەن نەسروڵڵا  پێداگری کرد : سەرکەوتنی خۆڕاگری لەشەڕی سی و سێ ڕۆژەی ساڵی 2006  بە خەون وخەیاڵ بەدەست نایا بەڵکوو  بە خۆڕاگری جیددی مسۆگەر دەبێت و دوای یازدەساڵ دوژمنایەتی هەروا دان بە شکستی خۆی  دادەنێ.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان  وتی : تیرۆریزم   یانێ  ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵام  حیزبوڵڵا  پلانەکانیان دەکاتە بڵقی سەرئاو. ئەمریکا و ئیسرایئل  دەڵێن حیزبوڵڵا  دەسەڵاتی تێکدەرانە و پڕمەترسییە  بەڵێ وایە  هەڵبەت لەبەرامبەر پلانەکانی ئیسرائیل .

سەید حەسەن نەسروڵڵا  وتیشی : ئەمە ئەمریکایە کە تیرۆریزمی بە دی هێنا   و دونالد ترەمپ لە ڕەوتی کەمپەینی هەڵبژاردنەکەی دا  پێداگری لەسەر ئەم بابەتە کرد کە  ئەمریکا لە تیرۆریزم لە سوریا و ئێراق داکۆکی ماڵی کردووە  بەڵام هیچکات توانایی زەبر دان لە حیزبوڵڵای لوبنانی نییە.

Aug 13, 2017 20:54 Asia/Tehran
بۆچوونت