• ئەو چاوانەی وا کرانەوە

"بەسینە محەمەد مەنسوور" ناوی کچێکی تەمەن 4 بۆ 5 ساڵانە کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی لە پەلاماری ئاسمانی دەسدرێژکاران بۆ سەر ناوچە مەندەنییەکانی سەنعای پێتەختی یەمەن کوژراون. لە بوردمانەکەی ڕۆژی 25ی ئووت ماڵەکەی خاپوور بوو و دایک و بابی و شەش خوشک و براکەشی کوژران.پاش ڕزگاری هاتنی لە ژێر کەلاوەکان، وێنەگرێک ڕەسمی بەسینەی کیشاوەتەوە لە حاڵێکدا چاوی هەڵماسیوە و ڕەش هەڵگەراوە.

بەسینە بۆ دیتنی دەوروبەری ناچار بوو چاوی ڕاستی بە قامکی دەستی ئاوەڵا ڕاگرێت. ئێستاکە ئەم وێنەیە بووەتە هێمایێک لە شەڕی یەمەن و لە قیس چوونی گیانی سەدان و هەزاران مرۆڤ لە میانەی ئەو شەڕەدا. بەسینە کاتێ بە دەستە چکۆلەکانی و بە زەحمەت چاوە هەڵماسیوەکانی کردەوە تاکوو دونیا ببینێ، پەیامێکی گەورەشی بە دونیا و جەماوەرەکەی گەیاند؛ پەیامی بەسینە ئەمە بوو: جیهان دەبێ چاوی لە حاند کێشە و گرفەتەکانی یەمەن بکاتەوە!

بەسینە محەمەد مەنسوور کە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەی لە پەلاماری ئاسمانی دەسدرێژکاران بۆ سەر یەمەن کوژراون.

"لە ساڵی 2015ەوە هێزە هاوپەیمانەکان بە سەرۆکایەتی عەرەبستانی سعوودی سەرقاڵی شووەڕن لەگەڵ حووسییەکانی یەمەن. حووسییەکان چاوەدێری و کونترۆڵی باکووری یەمەن و لەوانە سەنعایان لە دەستدایە. بەڵام لە راستیدا تاوانی منداڵان و ئافرەتان و بە گشتی خەڵکی یەمەن چییە کە هەم بوردمان کراون و هەم تووشی سەخڵەتی  و ئازارێکی لە بران نەهاتوون؟

ماوەیێکی کورت پاش ڕزگار کرانی "بەسینە" لە ژێر کەلاوەکانی بوردمانی فڕۆکەکانی عەرەبستان

تاقمێک لە یەمەنییەکان و هاکات لەگەڵ ئەوان ژومارێکی زۆر لە دەکاهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری دونیادا، وێنەیێکی خۆیان لەم تۆڕانەدا بڵاو کردووەتەوە کە بە دەستێک چاویان بە ئاوەڵا هێشتووەتەوە."عەبدولڕەحمان جەمیلی" سینەماکاری تورک نووسیویەتی: بەسینە بە جیهان دەڵێ چاوتان بکەنەوە! ... ڕۆڵەی من گرینگایەتی نییە کە تۆ بۆ بەئاوەڵا هێشتنەوەی چاوەکانت ئەوەندە هەوڵ بدەی، دونیا تەژی لە تارماییە!" نیو ملوێن زارۆکی خواروەی 5 ساڵ لەیەمەندا تووشی کەم خۆراکی و نەخۆشی کۆلێراش نیو ملوێنی دیکەی گرتووەتەوە .

بەسینە بە جیهان دەڵێ چاوتان بکەنەوە! ...

شایانی ئاماژەیە رۆڵ و دەوری مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە پێناو پاڵپشتی و هەروەها پێ و شوێن گرتنی ڕووداوە جیهانییەکان و لەوانە هەر ئەم بابەتەی کیژۆڵە یەمەنییەکە واتە "بەسینە" زۆر کاریگەر و حاشا هەڵنەگرە. هەروەکوو چۆن پێشتر لە کاتی خنکانی "ئایلان کوردی"زارۆکە پەناخوازەکەی سووریا لە نێو ئاوی دەریا بووە هۆی هەژانی تەووی دونیا، ئەمڕۆکەش "نەسیبە" بە ڕواڵەتی پڕ لە کەسەری خۆی پەیامێکی گرینگی هەیە بۆ هەموو جیهان: "خەڵکینە! چاوتان لە ئاست خەم و پەژارەی یەمەن بکەنەوە!"ئەگەرچی کۆمەڵگای بانگەشەکاری مافی مرۆڤ، بە هۆی قازانجی سیاسی خۆیان هەردەم بێدەنگ بوونە لە ئاست کێشەی یەمەن، بەڵام بە هۆی فرە لایەنی و گشت داگریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جەماوەری جیهان و ئەوەی تۆزێک خەمی مرۆڤی لە دڵدا بووبێ، لە ئاست خەم و پەژارەی بەسینە کەمتەر خەم نەبوونە بە چەشنێک کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووەتە شوێنی دەربڕینی هەستی هاودەردی و خەمخۆری سەدان کەس لە خەڵکی دونیا. ئەمڕۆکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕ بوونە لە وێنە و ڕەسمی کەسانێک کە بە ئاماژەدان بە چاوی خۆیان داوایان کردووە تا سیاسەتوانان چاویان لە حاند خەم و گرفتی جەماوەری بێ دەرەتانی یەمەن بکەنەوە.

 

 

Sep 04, 2017 23:44 Asia/Tehran
بۆچوونت