• وەزیری دەرەوەی قەتەر: بایکۆتی دۆحە بە پێچەوانەی مافی مرۆڤە

وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ژێنێڤ، کردەوەی چوار وڵاتی عەرەبی بایکۆتکەریی دۆحە بە پێچەوانەی یاساکانی نێو دەوڵەتی زانیوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆن، " شیخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان بن جاسم ئالی سانی" وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی شەممە لە ووتاردانیک دا لە ژینێڤ، لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوایکرد، دژی دڕاوسێ گەلیک کە ئەو وڵاتە یان گەنارو داوە کردەوەیەک ئەنجام بدەن .

عەرەبستان، ئیمارات، بەحرەین و مەسر، پێنجەمی ژوئیەی ڕابردوو ، پچرانی پێوەندییەکانی دیپلۆماتیکی خۆیان لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاندووە و ئەو وڵاتەیان گەماروی ئابووری داوە . ئەو چوار وڵاتە هەر وەها سنوورەکانی زەمینی- دەریایی و ئاسمانی خۆی لە سەر قەتەر داخستووە . عەرەبستان و هاوپەیمانەکانیی ٢٣ ژوئەنی ٢٠١٧ یش لیستەی ١٣ برگەیی لە داواکارییەکانی ڕادەستی قەتەر کردووە و ڕایانگەیاندووە ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ دۆحە، بەستراوەتەوە بە کردەیی بوونی هەموو ئەو داوا وویستانە. گرنگترین، مەرجگەلێک کە عەرەبستان بۆ قەتەر دیاری کردووە ، پچرانی پێوەندی دیپلۆماتێکی قەتەر لەگەڵ ئێران و حیزبوڵای لوبنان، داخرانی  تۆکمەی کەناڵی ئەلجەزیرە و نەهێشتنی پێگەی  سەربازی تورکیا لە خاکی قەتەر دایە .

Sep 12, 2017 12:10 Asia/Tehran
بۆچوونت