• پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر کاروانی هێزەکانی سوپای سوریا

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نیو دەوڵەتی بە ناو دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، کاروانێک لە هێزەکانی سوپای سوریا یان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە داوەتە بەرپەلامار .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران ، کەناڵی تەلەفەزیۆنی ئیسکای نیوز عەرەبی ئێواڕەی دووشەممە ڕاپۆرتی دا: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی ئەو کاروانە سەربازییەی هیزەکانی سوریا و هاوپەیمانەکانیی ئەوانیی نزیک کێلگەی نەوتی " ئەتیم" لە رۆژهەڵاتی" دەیرۆزوور" ، ڕۆژهەڵاتی سوریا ، بۆمباران کردووە کەبە هۆیەوە ژمارێک لەوان کوژراون و چەند دەزگە ترۆمبیلی سەربازی لە ناوچووە . هاوپەیمانی ئەمریکایی پێش لەوەیش بنکەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی داوەتە بەر ئامانجی خۆی  .بە هاتنە سەر کاری " دۆنالد ترەمپ" وەکوو سەرۆکی ئەمریکا ، هەر جار کە هێزەکانی سوپای سوریا بەرامبەر  ترۆریستان سەرکەوتنیک دەستدەخەن، هاوپەیمانی ئەمریکایی لە چوارچێوەی پشتگریی لە ترۆریستان، پەلامار دەکاتە سەر بنکە و مەتەڕێزی سوپای سوریا . پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی دژی داعس بۆ سەر کاروانی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانی لە حالێکدا ئەنجام دراوە  کە هێزەکانی سوری  و هاوپەیمانەکانی پێنجەمی سێپتەمبەری ٢٠١٧ توانیان گەماروی شاری " دەیرۆزوور" بشکێنن و پاشان کۆنتڕۆڵی فڕۆکە خانەی سەربازی ئەو شارە بگرنە دەست خۆیان . ئەمریکا  ەچەند وڵاتی هاوپەیامانی خۆی ، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠١٤ ەوە  بە بیانووی  خەبات  لەگەڵ تاقمی ترۆریستی داعش، بە دەر لە چوار چێوەی ڕیکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانی  پێکهێناوە .

 

 

Sep 12, 2017 12:13 Asia/Tehran
بۆچوونت