• توندتر بوونەوەی تەگبیری ئەمنی لە بەحرەین لە سەروبەندی مانگی موحەڕەم

ڕژێمی ئالی خەلیفە لە سەروبەندی نزیک بوونەوەی مانگی موحەڕەم تەگبیری توندی ئەمنی لە بەحرەینی بەڕێوە دەبات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران ژێدەرە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: ناوەندە ئەمنییەکانی بەحرەین  بە بانگ کردنی زانایانی ئایینی بەرنوێژان و چالاکانی ئایینی داوای لەوان کردووە کە ڕێ و ڕەسمە ئایینییەکان بەو لەونەی کە ڕژێمی مەنامە پێی خۆشە بەڕێوە ببەن و هەڕەشەیان کردووە کە لەبەرچاو نەگرتنی یاسا و ڕێساکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە کاتی بەڕێوە بردنی تازیەباری مانگی موحرەم، ئەنجامێکی دیکەی جگە لە ئەشکەنجە و لەبەند کران نابێ.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین داوای لە بەرپرسانی حسێنییەکان و مزگەوتی شیعەکان بەتایبەت لە دوورگەی "سەترە" کە لە ناوچە گرینگەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار، کردووە ڕێ و ڕەسمەکانی تازیەباری هەر بە نێو مزگەوت و حسێنییەکانیان بەرتەسک بکەنەوە.

بەرپرسانی حسێنییەکان لە بەحرەینیش داوایان لە خەڵک کردووە بە بە هەموو تواناوە بەرامبەر بە زۆر بێژییەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئالی خەلیفە ڕاوەستن و بەرامبەر بە بەجێ هێنانی داب و نەریتە ئایینی و عاشوراییەکان ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن.

ئەم تەگبیرە ئەمنییانە و ئەم سەخت گرتنانە دوابەدوای ئەوەی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ـەوە توندتر کرایەوە کە زانایانی ئایینی بەحرەین داوایان کرد موحەرەمی ئەمساڵ بەم ڕستەیە ناودێڕ بکرێ " و نصرتی لکم معدة : ئامادەی یارمەتیدانی ئێوەم".

بە دەسپێبوونی ڕابوونی ئیسلامی لە بەحرەین لە ١٤ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١١ـەوە ڕژێمی ئالی خەلیفە سیاستێکی سەختگرانەتری بەرامبەر بە چالاکیی ئایینی و ڕێ و ڕەسمە مەزهەبییەکان بەتایبەت داب و نەریتنەکانی مەزهەبی شیعە و ڕێ و ڕەسمەکانی عاشوورا جێبەجێ کردووە.

 

Sep 12, 2017 12:14 Asia/Tehran
بۆچوونت