• دەیان هەزار شاروومەندی یەمەنی قوربانیی پەلامارەکانی سەعوودیا

ناوەندی یاسایی ماف و گەشەی یەمەن رایگەیاند؛ لە ماوەی ئەو ٩٠٠ ڕۆژەیدا کە دەسدرێژکارانی سەعوودی پەلاماریان کردۆتە سەر یەمەن، زیاتر لە ٣٤ هەزار یەمەنی کوژراون یاخۆ بریندار بوونە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە "سەبا"، ناوەندی یاسایی ماف و گەشەی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند؛  لە ماوەی ئەو ٩٠٠ ڕۆژەیدا کە دەسدرێژکارانی سەعوودی پەلاماریان کردۆتە سەر یەمەن زیاتر لە ١٢ هەزار و ٩٠٧ شاروومەندی یەمەنی کوژراون و ٢١ هەزار و ١٦٥ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم راپۆرتە لە پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن، لە نێو کوژراواندا ٧٦٨ منداڵ و ٩٨٠ ژن بەدی دەکرێن. لە نێو بریندارانیشدا ٥٩٨ منداڵ و ٢ هەزار و ١٤٩ کەسیان ئافرەتن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی یاسایی ماف و گەشەی یەمەن ؛ لە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن ١٥ فڕۆکەخانە، ١٤ بەندەر، هەزار و ٩٤١ جادە و پرد، ١٦٥ بنکە و هێزگەی کارەبا، ٤٠٩ سەرچاوە و کاناڵی ئاو، ٣٧٢ تۆڕ و ناوەندی بەدالە و هەزار و ٦٤٥ بینا و باڵاخانەی دەوڵەتی لە پارێزگەی جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی تیاچوونە.

هەروەها ٤٠٦ هەزار و ٢٨٩ ماڵ و باڵاخانە و ٧٧٣ مزگەوت بە هۆی پەلامارەکانی سەعوودیاوە خاپوور بوون و یان زەبری قورسیان لێ کەوتووە.

عەرەبستانی سەعوودی بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن بە بیانوویی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری وازلە کارهێناوی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەسەڵات، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە .

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە.

 

Sep 12, 2017 14:58 Asia/Tehran
بۆچوونت