• تووڕەیی وەزیری ڕژێمی زاێونی لە ڕادەربڕینەکانی فەیسەڵ میقداد

دوای ئەوە کە" فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، سەرکەوتنی ئەم وڵاتە لەسەر ترۆیسمی بەرپشتیوانی ڕۆژئاوا وبڕیک لە وڵاتانی ناوچەی بە حەتمی زانی ، وەزیری شەڕی ڕژێمی زاێونی هەڕەشەی کرد لە دەوڵەتی دەمیشق .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " ئویگیدورلیبرمن" وەزیری جەنگی ئەم ڕژێمە لە کاردانەوە بە ناڕەزایەتی دەربڕینی جیگری وەزیری دەرەوەی سووریا بە ڕژیمی زاێونی لەبارەی دەسدرێژی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە بۆ ناوچەی مه سیافی سووریا ، وتی: دەمشق نابێ تل ئابیب تاقی بکاتەوە چونکە دەبیتە هۆی تێکەڵچوون. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسراییلی پێنجشەممەی ڕابردوو یەکی لە بنکەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی " مەسیاف" لە دەوروبەری پارێزگەی حەمای سووریایان دایە بەرپه لامار کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی سووری وگەیشتنی زیان . وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە نامەیەکی جیاجیادا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وسەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایش بە مەحکوم کردنی پەلاماری ئاسمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زاێونی بۆ سەر بنکەی سوپای سووریا لە پارێزگەی حەما، وتی: پەلامارەکانی ئاسمانی ئەم رژێمە بووە بە ڕەوشێک بۆ پشتیوانی لە ترۆریستەکان لەوان بەرەی نوسرە وداعش. قەیران لە سووریا لە ساڵی دووهەزارو یازدە بە دەسدرێژکاری بەربڵاوی تاقمە ترۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژیمی زایونی دەسپێکراوە. هێزەکانی سووری بە یارمەتی هێزەکانی مێحوەری خۆڕاگری لە مانگەکانی ئەم  دواییە توانیویانە زەبری قورس لە ترۆریستەکان بدەن.

Sep 12, 2017 17:09 Asia/Tehran
بۆچوونت