• سەید حەسەن نەسروڵڵا: خۆڕاگری هاوکێشەکان بەقازانجی موسوڵمانان دەگۆڕێ

سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە چاوپێکەوتنی ساڵانەی خۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی لە سەرووبەندی مانگی موحەڕەم پێداگری کرد : خۆڕاگری لە سوریا سەرکەوتووە و ئەوەی ماوەتەوە شەڕی ناوبەناوە .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلعالەم،  سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : لە سەرووبەندی ڕووداوەکانی سوریا، سەردانی ئێرانم کرد و لەگەڵ  حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  دیدارم  کرد و  ئەو دەم  هەمووان لەسەر ئەو باوەڕە بوون  کە نیزامی سوریا لە ماوەی دوو یان سێ مانگ دا دەڕووخێ  ، ئێمە ڕوانگەی خۆمان خستە ڕوو  و ڕامانگەیاند ئەگەر لە دیمەشق  شەڕ نەکەین  دەبێ لە هرمل، بەعلبەک، زاحیە، غازیە، بەقاعی ڕۆژاوایی و باشووری لوبنان، شەڕ بکەین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئێستا  پلانەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش  شکستیان هێناوە  وتی : گۆڕانکاری مەزن  خەریکە  ڕوودەدات  کە هەموو هاوکێشەکانیش بە قازانجی خەڵکی ناوچە دەگۆڕدرێ.

Sep 12, 2017 17:28 Asia/Tehran
بۆچوونت