• کوژران و بریندار بوونی ژومارێک لە بەکرێگیراوانی سعودی لە یەمەن

سەرچاوە یەمەنییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی پازدە بەکرێگیراوی سعودی و دەوڵەتی رووخاوی یەمەنیان کرد لە دوو پارێزگەی مارب و تەعز لەلایەن نیشانەپێکەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا.

بەپێی ڕاپۆرتی  هەواڵدەریی فارس، هێزی یەکەی نیشانەپێکی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا شەوی سێ شەممە لە چەند ئوپراسیۆن  لە دوو پارێزگەی  مارب و تەعز   بەکرێگیراوانیان لە بەرە جوربەجورەکان لە ناوچەکانی سەراوح، بیرباشا و وادی سالە داوەتە بەر پەلامار.

هێزی سوپای یەمەن  و ئەنساروڵڵا  شەوی ڕابردوو هەروەها ئۆپراسیۆنێکی هێرشبەرانەیان لە بنکەی بەکرێگیراوان لە ناوچەی هاملی لە ناوچەی موزع لە ڕۆژاوای پارێزگەی  تەعز ئەنجام داوە.

یەکەی تۆپخانەی سوپای یەمەن  و ئەنساروڵڵا شوێنی  مانەوەی ئەندامانی وابەستە بە عەرەبستان لە ڕۆژاوای بنکەی خالد لە ناوچەی موزعی پارێزگەی تەعزیان تێک شکاند.

ڕژێمی سعودی  بە داکۆکی ئەمریکا و لە سای بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە مارسی ساڵی 2015ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بەبیانووی  گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی  یەمەن بۆسەر دەسەڵاتە.

ئەم پەلامارە سەربازییە تائێستا دەیان هەزار کوژراو و برینداری لێ کەوتوەتەوە.

Sep 12, 2017 18:22 Asia/Tehran
بۆچوونت