• رەخنەی توندی لێبوردنی نێودەوڵەتیی لە ئێعدامی تازەلاوان لە عەرەبستان

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی نیگەرانی دەربڕی لەمەڕ ئێعدامی ڕوولەزیادبوونی نەیارانی حکومەت لە عەرەبستان بۆ وێنە، دەرکردنی بڕیاری ئێعدام بۆ تازەلاوێکی شیعە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ و تەلەفزیۆن؛ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبەیاننامەیەکدا ، نوێترین نموونەی سەرکوتی بێ بەزەییانەی نەیارانی حکومەت لە عەرەبستانی سەعوودی لێکداوەتەوە کە بەهۆیەوە، گەنجێکی شیعە پاش ئەوەی لەژێر ئەشکەنجەدا ئێعترافی لێوەرگیراوە بڕیارە بەم زووانە ئێعدام بکرێت.

بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، عەبدولکەریم ئەلحەواج کە ئێستا٢١ ساڵانە، کاتێک تەنیا ١٦ساڵ تەمەنی بوو، قۆڵبەست کراو لەژێر ئەشکەنجەدا دانی نا بە تاوانی جێی سەرنجی بەرپرسانی ئاسایشیی عەرەبستان، ئەوە لەحاڵێکدایە کە هیچکام لەو تاوانانەی ئەنجام نەداوە.

لین مالوف بەرپرسی بەشی لێکۆڵینەوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بەئاماژە بە درێژەی لەڕادەبەدەری سەرکوتی نەیاران لە عەرەبستان بۆ وێنە، قۆڵبەست کردن و گرتنی سەرەڕۆیانەو ئەشکەنجەدانی بێ ڕەحمانە، پێی داگرت؛ شای عەرەبستان دەبێ بەهەڵوەشانی ئەو بڕیارە، فەرمان بدات تاوانبار لە دادگەیەکی دادگەرانەو بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان، دادگەیی بکرێ.

مالوف نیگەرانی دەربڕی لەبەر نهێنی بوونی پرۆسەی دادەوانی لە عەرەبستان، ئەو تاوانبارە گەنجە بەهۆی کەمتەرخەمیی شای عەرەبستان و بێ ئاگابوونی خێزانەکەی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ ، ئێعدام بکرێت.

لانیکەم ٨٥ کەس لە سەرەتای ساڵی٢٠١٧وە تائێستا لە عەرەبستان لەسێدارە دراون.

Sep 13, 2017 10:04 Asia/Tehran
بۆچوونت