• بەیاننامەی بزوتنەوەی پانزەی سپتامبەر لە عەرەبستان بۆ بەرپا کردنی خۆپیشاندان

بزوتنەوەی عەرەبستانیی 15ی سپتامبەر لە قەواخی بزوتنەوەیەکی ناڕەزایانەو ئاشتی خوازانە، ناڕەزایانی عەرەبستانیی بۆ بەرپا کردنی خۆپیشاندان لە چوارچێوەی وەدی هاتنی خواستەکانی جەماوەر بانگ هێشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس ، دەستەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عەرەبستاندا لەژێر ناوی بزوتنەوەی پانزەی سپتامبەر، داگری هەڵسوڕاوانی عەرەبستانی و نەیارانی ئالی سەعود لە بەیاننامەیەکی شەش بڕگەیی دا سەبارەت بە ئامانج ، بنەماو نەریتەکانی خۆی، خوازیاری ئەندامەتیی تەواوی باڵ و چینەکانی کۆمەڵگا لەم بزوتنەوەیەو بەشداری کردنی بەربڵاو لە خۆپیشاندانەکەی هەینیی داهاتوودا بووە.

بزوتنەوەی پانزەی سپتامبەر وێڕای ئاماژە کردن بە خواستی تەواوی چینەکانی کۆمەڵگای عەرەبستان بە بێکاران ، هەژاران، گیراوان و ئەوانەی کە مافی ماددی و مەعنەوییان لێ زەوت کراوە ڕایگەیاند: ئەم بزوتنەوە هەمەلایەنەیە نوێنەری ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەرانی عەرەبستانییە کە شایەتی فەوتانی سامانی وڵاتەکەیانن لە ئاراستەی شەڕە ناوچەییەکان و یان خەڵات بەخشین بە وڵاتانی دیکە بەتایبەتی ئەمریکاو میسر.

بانگێشتنەکەی بزوتنەوەی پانزەی سپتامبەر لە حاڵێکدایە کە شەپۆلی قۆڵبەست کردنی مامۆستایانی ئایینی و ئەو هەڵسوڕاوانەی کە بە جۆرێک لە قەیرانی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و قەتەر پشتی دەوڵەتی ڕیازیان  نەگرتووە، هەروا بەردەوامە.

عەرەبستانی سەعودی، میسر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین  پێنجەمی ژوئەنی 2017 لە بەیاننامەگەلێکی جیاجیادا پچڕاندنی پەیوەندیی دیپلۆماسیانەی خۆیانیان لەگەڵ قەتەر ڕاگەیاندو هاوکات سنوورە زەوینی، دەریایی و ئاسمانییەکانی خۆیانیان لە ڕووی ئەو وڵاتە داخست. پاش ئەوەش لە 23ی ژوئەن دا پێڕستی سیانزە مەرج و داخوازییان خستە بەردەم قەتەر و ڕایانگەیاند کە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ دەوحەدا بەسراوەتەوە بە ڕاپەڕێندرانی ئەم مەرجانەوە.

گرینگترینی ئەو مەرجانەی کە عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆ دەوحەیان دیاری کردووە، پچڕانی پەیوەندیی دیپلۆماسیانەی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران و حیزبوڵڵا،داخستنی یەکجاریی کەناڵی ئەلجەزیرەو پێچانەوەی بنکەی سەربازیی تورکیا لە خاکی قەتەردایە.

 

 

Sep 13, 2017 18:20 Asia/Tehran
بۆچوونت